University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

ئەنجامى بەرایى سیمستەرى هاوینەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بكرێته‌ دوو سیمسته‌ر ( سیمسته‌ری زستانه‌ ، سیمسته‌ری هاوینه‌)، مانگى ڕابردو دەرگاى پێشکەشکردنى بەڕوى خوازیاران بۆ سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوزایارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان کرایەوە.

لەو چوارچێوەیەدا و، بەپێی پلانى پەسەندکراو، زیاتر لە (١٠٠٠) کورسى خوێندن لە (١١) زانکۆ، بۆ ئەوەش دواى کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، ژمارەیەکى زۆر بەشداریان لە تاقیکردنەوەکان کرد، بەگەیشتنى ناوەکان بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پڕۆسەى وردبینى و پێداچونەوە بەناوەکان دەستیان پێکرد، بەوەش ئەنجامى بەرایى تاقیکردنەوەکانى توانستى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ سیسمتەرى هاوینە لە وەزارەت تەواو بوو و، ناوەکانیش پەسەند کران، کە بەهۆیەوە زیاتر لە (٧٥٠)كه‌س بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ سیمستەرى هاوینە کاندیدکران.

بۆ ئەوە مەبەستەش ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (۲۰۱۷/٦/۱۳) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە(١١) نوسراوى جیا، ئاڕاستەى زانکۆکانى (سەڵاحەددین، سلێمانى، دهۆک، سۆران، هەولێرى پزیشکى، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پۆلیتەکینکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، ڕاپەڕین) کرد بۆ ئەوەى ئەنجامى بەرایى سیمستەرى هاوینە له‌ (وێب سایت)ی زانكۆكانیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و،کارى پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن.

هەروەک له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و نوسراونەه‌دا هاتوه‌، ماوه‌ی (۳) سێ رۆژ بۆ سكاڵا و تانه‌گرتن دانراوە و، دواتر له‌ ڕێگه‌ی پێکهێنانى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ وردبینی بۆ سكاڵاكان بكرێت.