University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

زانكۆی راپەڕین، زەمالەیەكی ماستەری لەپڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی رەوەندی سێهەم و كۆتایی پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا كە یەكێتی ئەوروپا سپۆنسەری دەكات، و زانكۆی ڕاپەڕین هاوبەشی پڕۆژەكەیە یەكێك لەكاندیدەكانی زانكۆی ڕاپەڕین توانی كورسیەكی ماستەر لەوڵاتی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

"سەردار عبداللە حسێن" یەكێك بوو لەكاندیدەكانی زانكۆی ڕاپەڕین بۆ پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا، توانی كورسییەكی ماستەر لەپسپۆڕی زمانی ئینگلیزی لەزانكۆی ئەلمیریا لە وڵاتی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕینەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز (سەردار عبداللە حسێن) دەكەین، و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لەخوێندنەكەیداو هیواخوازین بتوانێت لەداهاتوودا بەردەوام بێت لەخزمەتكردنی زانكۆمان.

پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە سپۆنسەر دەكرێت و چوار زانكۆی هەرێمی كوردستان و چوار زانكۆی ئێران و هەشت زانكۆی ئەوروپا هاوبەشی پڕۆژەكەن. هەروەك پڕۆژەكە لە سێ رەوەند پێكهاتووە و لەساڵی ٢٠١٥ وە، تا ساڵی ٢٠١٨ بەردەوامی دەبێت و لەهەرسێ رەوەندەكەدا چەند كاندیدێكی زانكۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندنی دكتۆرا، ماستەر، بەكالۆریۆس و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەكادیمی توانیویانە زەمالەی ئەم پڕۆژەیە بەدەستبهێنن و لەزانكۆكانی ئەوروپا درێژە بەخوێندن بدەن.

ئەنجامی ڕەوەندی سێیەمی پڕۆژەکە