University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین لەرێگەی ئەنجامدانی چەندین زنجیرە سیمینارەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی زانکۆ، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) و شێوازی چاوپێکەوتنی کارو تەکنیکەکانی دۆزینەوەی دەرفەتی کار دەکەن.

لەمیانی بەردەوامی سیمینارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٦/٤/١٠، لەسەر چۆنێتی شیوازی نووسینی (CV) سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پەرستاری ئەنجامدا، سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز مامۆستا ( سەرھەد ھەمزە) بەڕێوەبەری سەنتەری بەکارخستن پێشکەشکرا و دواتریش (CV) بۆ خوێندکارەکان دروستکرا.