ئەمڕۆ دو شەممە (18ی ینایری 2021)، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship بەخشرا.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.849) بڵاوكردەوە
مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی بیانی، لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.849) بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (ئاراز ڕه‌مه‌زان) مامۆستا له به‌شی كارگێڕی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی ڕاپه‌رین، تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆی لەژێر ناونیشانی (Panic buying in Bangladesh? An explorative analysis of media reports) لەگۆڤاری (Frontiers Psychiatry) بڵاوكردەوە.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێکی وەرگێڕان بڵاودەکاتەوە
(پ. ی. د. شیروان حسێن حمد) مامۆستای بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کتێبێک بە ناونیشانی (کۆمەڵناسی و زمان‌ناسی کرمانجی - کوردی ژورو) لە زمانی فارسییەوە وەردەگێڕێت و بڵاودەکاتەوە.
ئه‌م كتێبه له‌باره‌ى كوردانى كرمانجه، كه ده‌كرێت ناوى بنێین ئهنسكلۆپیدیاى كرمانج، چونكه زۆر به وردى و زانستى و باسى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردانى كرمانج ده‌كات، له هه‌موو كوردستان به‌گشتى و له ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش، هه‌موو ڕوانگه‌كانى زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، ئایین، كۆمه‌ڵایه‌تى، ڕۆشنبیرىو..... هتد به‌پێى ڕێبازێكى مه‌یدانى شه‌نوكه‌و كراون. له زۆر شوێندا په‌نابراوه‌ته به‌ر به‌راوردكارى و دیاریكردنى ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادى كرمانجان و زمانه‌كه‌یان. زۆر لایه‌نى شاراوه‌و نادیارى بۆ ئێمه‌ى خوێنه‌رانى كورد به‌گشتى و خوێنه‌رانى باشورى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌رخستووه.
بابەتی تر...
- بەشی بیرکاری خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی پایزەی بڵاوکردەوە
- چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێدەدرێت
- دوو پڕۆژەی گرنگ لەزانكۆی راپەڕین جێبەجێكران
- سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بە دروشمی " کاری خۆبەخشی وەك دەرفەتێك بۆ گەشەپێدانی توانست و ئەزمونی خو ێندکاران " پڕۆگرامی کاری خۆبەشی ڕادەگەیەنێت