University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران خشتەی تاقیکردنەوەکانی بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 بڵاوکردەوە.

لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کات و خشتەی تاقیکردنەوەکانی بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان ڕاگەیاند.

تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم و سێیەم لە 5-5-2021 دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 28-5-2021 کۆتایی دێت، ھەروەھا تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دووەم و چوارەم لە 6-5-2021 دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 29-5-2021 کۆتایی پێ دێت.

تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان رۆژانە لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەرۆ دەستپێدەکەن و خوێندکاران پێویستە لانی کەم 15 خولەک بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت.

بە ھیوای سەرفرازی بۆ گشت خوێندکاران .

کلیک بکە بۆ داگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەکان