University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

ئاگاداری سەبارەت بەفرۆشتنی هەردو تەندەری كەمگیری كراوە (نهێنی)

ئاگاداری سەبارەت بەفرۆشتنی هەردو تەندەری كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن وچاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌ و كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری پاككردنەوەی بینای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی)یەكان دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن هەردو تەندەری كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن وچاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌ و كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری پاككردنەوەی بینای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ‌، كەپێشتر راگەیاندنیان بۆ كراوە، كارەكانیان وەكو خۆیان دەڕۆن و خوازیاران دەتوانن رۆژانە سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی یاسایی – هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكەن بۆ كڕینی تەندەر تا رۆژی (16ی ئاداری 2021) كە كۆتا رۆژی كڕینی تەندرەكانەو پێویستە رۆژی (17ی ئاداری 2021) تەندەرەكان بگەڕێنرێنەوە.
فرۆشتنی تەندەرەكان و گەڕاندنەوەو راگەیاندنیان بەپێی وادەی دیاریكراویان كە پێشتر بڵاوكراونەتەوە، بەردەوام دەبێت و پشوەكان هیچ كاریگەریەك لەسەر پڕۆسەكە دروست ناكات.