University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

روونكردنەوەیەكی پێویستی لەزانكۆی راپەڕین-ەوە

لەماوەی دو رۆژی رابردودا، هاووڵاتیەك بەناوی (س. هـ) لەسنوری پشدەر، بەهۆی مامەڵەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل و كەلوپەلی ترەوە، و قەرزداربونی لەلایەن ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەیان لەگەڵ كردوە، دەستگیركرا، دەربارەی كەیسەكەش چەندین دەنگۆو پڕوپاگەندەی ناڕاست دەربارەی ژمارەیەك مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین بڵاوكراوتەوە. سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، رایدەگەیەنێت، كە هیچ مامۆستایەكی نییە بڕوانامەی دكتۆرای لەبواری ئابوریدا هەبێت، جگەلەوەش لەدوای بەدواداچونی ورد، بۆمان دەركەوتووە كە هیچ مامۆستایەكی زانكۆمان، تێوەنەگلاوە لەم مامەڵانەی ئەو هاووڵاتیە ئەنجامیداون، ئەگەر كەیسێكی واش هەبێت و ئێمەش ئاگادارنەبین ئەوا (لەسەر ئاستی كەسیەو پەیوەندی بەزانكۆ وەكو دامەزراوە نییە).
بەداخەوە، لەدوێنێوە، بەمەبەست، زانكۆی راپەڕین كراوە، بەئامانج و پڕوپاگەندەی ناڕاست دەربارەی ستافی زانكۆكە بڵاودەكرێنەوە، و هەندێک مامۆستامان بەناو کراونەتە ئامانجی ناوزڕاندنەکان و پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەمە دورە لەڕاستیەوە. لەژمارەیەك پەیچ و ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوەی جێی داخ و تێڕامانە بەشێك لەو پەیچانە پەیچی كەناڵ و دامەزراوەی فەڕمین و كەناڵی گەورەی تەلەفزیۆنیان لەپشتەو بەبێ بەدواداگەڕان و وردبون و لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی، پشتیان بەستوە بەو دەنگۆو پڕوپاگەندانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوەو ئەوانیش جارێكی تر بڵاویان كردۆتەوە، بەجۆرێك بابەتەكە سەری كێشاوە بۆ تانەو تەشەرو تەشهیر بەدامەزراوەیەكی زانستی وەكو زانكۆ. كە ئەوەش دورە لەبنەما ئێتیكی و ئەخلاقیەكانی كاری رۆژنامەوانی و پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەوانیشە لەهەرێمی كوردستان.
بۆیە پێویستە ئەم دامەزراوە فەڕمیانە، هەم داوای لێبوردن بكەن بەرامبەر بەو تانەو تەشهیرانەی بڵاویان كردونەتەوە، هەم خۆیان و پەیامنێرەكانیان پێویستە وردتر بن و لەدوای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان بەبەڵگەو دۆكیومێنت و وەرگرتنی لێدوانی فەڕمی ئینجا زانیاریی بڵاوبكەنەوە، بەوەش خۆیان دەپارێزن لەناوزڕاندن و تەشهیرو ئەوەش دەبێتە هۆی پەیڕەوكردنی بنەما ئێتیكی و ئەخلاقیەكانی كاری رۆژنامەوانی.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین