بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەئێستادا ناویان لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین هاتۆتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) دەتوانن لەبەیانی رۆژی سێشەممە كە دەكاتە (26 – 9 – 2023) سەردانی تۆماری كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین بكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، چونكە لەرۆژی (1 – 10 – 2023) دەوامی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات.
پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی دەیانگرێتەوە و ئارەزوی نیشتەجێبون دەكەن لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان، دەتوانن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان و ئەم خشتەیەی خوارەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ژوور سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن .
ئاگاداریەک لە بەڕێوابەرایەتی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام
ئاگاداری پێشکەشکارانی خوێندی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) لەزانکۆی ڕاپەڕین دەکەین، ئەوانەی ڕێنمای ژمارە(٩)ی ساڵی (٢٠٢٣) دەیانگرێتەوە، لەماوەی (١٥) ڕۆژدا واتا لە رێکەوتی (٧/٩/٢٠٢٣ تاوەکو ٢١/٩/٢٠٢٣) سەردانی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆمان بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕکردنەوە کورسیە پڕنەکراوەکانی بۆ هەرسێ ئاستی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بەمشێوەیەی خوارەوە:
بابەتی تر...
- بانگەواز بۆ بەکرێدانی کۆشکی کافتریای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا
- ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان ڕاگەیەنرا
- خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت
- تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان ئەنجامدەدرێت