ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، لە بەردەوامی چالاکییە زانستیەکانیدا، هۆبەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی لە ژێرناونیشانی (Nanofibers and Their Biomedical Applications) ڕێکخست.
گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، لە كۆلێژی پەروەردە-قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی ماستهری خوێندكاری باڵا ( مهدی احمد محمود) لەبواری زمانی کوردی- زمان، بهناونیشانی ( ڕەخنەی ژینگەیی لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا) ئەنجامدرا.
لهكۆتایی گفتوگۆیهكهدا، توێژینەوەکە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
بەشی باخداری وێرکشۆپێکی زانستی رێکخست
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ، بەشی باخداری لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان، وێرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی (هۆشیاری بەکاربەر سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ماددە کیمیاییە بەکارهێنراوەکان لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا) ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە بەڕێوەچوو.