University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - زانکۆی ڕاپەڕین

10 مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەكەن

دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، سەبارەت بەوەرگرتنی بەشی ناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەشەكان دەكاتەوە، کە دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێبن بۆ ساڵی خوێندنی {٢٠٢٠ – ٢٠٢١} دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە (١٥-١١-٢٠٢٠)ەوە لەهەردوو بینایەی هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان و شەهید گوڵەباخی کچان، ژوور لە بەشەناوخۆییەكان وەربگرن، بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:

مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی:

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین، تایبەت بە بەڵێننامەو دەستەبەری دارایی

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەزانكۆی راپەرین، وەك ڕێنیشاندەرێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كاروباری یاسایی تایبەت بە خوێندكارە تازە وەرگریاوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، ئەم ڕێنماییانەیان خستۆتەڕوو بۆ پابەندبون پێوەی: 

یەكەم: تایبەت بە بەڵێننامە (تعهد) :
پێویستە گشت خوێندكاران بەڵێننامە پڕبكەنەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1 .سەرەتا خوێندكار سەردانی بەشی زانستی دەكات كە لێی وەرگیراوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە.
2 .پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی پێشكەش بكات، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە لەلایەن بەشی زانستیەوە، خوێندكار فۆڕمەكە دەهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی یاسایی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ.

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆمان دەکاتەوە کە پڕۆسەی فیدباک چالاکە لە سیستەمی دڵنیایی جۆری. لە ئێستادا خوێندکاران بە بەکارهێنانی ئیمەیڵەکانیان دەتوانن فیدباکی سەرجەم بابەتەکانیان پڕبکەنەوە، لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە.

ئاگاداری نوێ، بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەئاگادارییەكی نوێدا شێوازی رادەستكردنەوەی ژوورو ئەستۆپاكی رووندەكاتەوە. 

دەقی ئاگادارییەكە:
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی زانکۆمان بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی و ئەستۆ پاکی لە ماوەی دیاریکراوی (٦-٦-٢٠٢٠ تا ١١-٦-٢٠٢٠).

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو بە سكاڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو (123) خوێندكارە دەكاتەوە كە لەلیستی هاوپێچدا ناویان هاتووەو لەڕێی سكاڵاوە لەبەشە جیاوازەكانی زانكۆی راپەڕینەوە، وەرگیراون، پێویستە لەرۆژی سێشەممە (17 – 11 – 2020)ەوە پەیوەندی بەتۆماری كۆلێژەكان و بەشەكانیانەوە بكەن و پڕۆسەی خۆ تۆماركردن و بوون بەخوێندكار ئەنجام بدەن.

کلیک بکە بۆ بینینی لیستی هاۆپێچ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆ

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی نیشتەجێی هەردوو بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچان و ٥ی ئازاری کوڕان لە کەمپسی ڕانیە، دەكاتەوە سەبارەت بەدابەشکردنی بەشەناوخۆییەكان: 

ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ

سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.

ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.

ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان

لە دەرەوەى وڵات

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

ئاگادارییەک لە سێنتەری زمانەوە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەم

سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەمی ئەم بەشانەی لە خشتەی هاوپێچ هاتوون ئاگاداردەکاتەوە، کە بەپێی ئەم خشتەیە لە هەفتەی داهاتوو پێویستە لە سێنتەری زمان ئامادە بن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، و پێویستە هەموو خوێندکارێک لە ڕۆژی خۆی ئامادەبێت بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت چونکە ئەم تاقیکردنەوەیە بەشێکە لە خوێندنی وانەی ئینگلیزی لە قۆناغی یەکەم.

ناونیشانی سێنتەری زمان:
- لە کەمپەسی ڕانیە: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت – نهۆمی سێیەم
- لە کەمپەسی قەڵادزێ: لە ڕێگەی بەشەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە تاقیکردنەوەکە لە کوێ دەکرێت.

کاتی تاقیکردنەوە: 8:30ی بەیانی

 

سێنتەری زمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
فەیسبووک: Facebook.com/UoRLDC
ئینستەگرام: Instagram.com/UoRLDC
تێلەگرام: Telegram.me/UoRLDC

ماڵپەڕی سێنتەری زمان لەسەر ئینتەرنێت
http://ldc.uor.edu.krd

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

 
لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
 
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كرا.

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

د. محمد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: ئەمشەو پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٨/٢٧) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.

ئەنجامی گازندەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران بڵاوکرایەوە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران

ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم 2020-2019 بڵاوکردەوە, ئەنجامی گازندەی سەرجەم خوێندکاران (وەک خۆی) بوو جگە لەو خوێندکارانەی خوارەوە...

ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٢/٣/٢٠٢٠) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەى ژمارە (٣)ى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچو، کە لە

بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان زانکۆکاندا

لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.

بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.

https://mhe-krg.org/ku/node/4168

بەشی ئەندازیاری شارستانی پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ و سەردان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان یاخود وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰٢٠-۲۰٢١، بۆ ئەم وانانەی لای خوارەوە :

Semester Hours/week Year Subjects No
1 7 2 Fluid Mechanics 1
 4  2 Differential Equation 2
 5  2 Engineering Analysis 3
 3 Engineering Hydrology 4
 3 Architectural Design and Planning 5
2 & 1  4 Water Supply 6
2 & 1 Hydraulic Structure 7

تێبینی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری :
١. ئەم ڕاگەیاندنە بۆ مامۆستای وانەبێژ و سەردانە، شایستە داراییەکان بە گوێرەی ڕێنماییە بەرکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج دەکرێت.
٢. سیڤی ساڵانی ڕابردوو لە بەر چاو ناگیرێت، تەنها کار بەم فۆرمە دەکرێت.
٣. دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری ٢٩ ئابی٢٠٢٠
٤. لینکی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری https://forms.gle/vAifCAyHyo9bEfcC7

بەشی کارگێڕی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم ڕادەگەیەنێت

سەرجەم خوێندكارانی بەشی کارگێڕی - ئێواران لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئاگاداردەکەینەوە ئەمشەو ھەینی (1-29-2021) لە كاتژمێر (9)ی شەو بەدواوە دەتوانن سەردانی ئیمەیڵی زانكۆییان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی خولی یەکەم لە کۆرسی یەکەم.

بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست پێویستی بە مامۆستایە بۆ ئەم بابەتانەی کە لە فۆڕمی خوارەوەدا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١

کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بەمامۆستا هەیە بەسیستەمی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بۆ بەشی کیمیا بۆ ووتنەوەی ئەم وانانەی کە لە فۆڕمی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە

مەرجەکان:

بەشی یاسا لەزانكۆی راپەڕین، پێویستی بەمامۆستا هەیە

بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەرین، پێویستی بەمامۆستا هەیە لەپسپۆڕییەكانی (القانون المدنی و القانون التجاری)، بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا یان ماستەر بێت.

بەیانی لە زانكۆی راپەڕین پشوو دەبێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش د. جوتیار عادل رایگەیاند كە بەهۆی ئەو سەرماو سۆڵەی كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە،

بۆ کردنەوەی بەشی فیزیای پزیشکی وێرکشۆپێک رێکدەخرێت

بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانست لەزانکۆی راپەڕین، وێركشۆپێک رێکدەخات بەمەبەستی کردنەوەی بەشی (فیزیای پزیشکی) لە کۆلێژی زانست بەجۆرێك کە لەگەڵ بازاڕی کاردا بگونجێت و هەلی کار بۆ دەرچوانی بڕەخسێنێت دوای تەواوکردن و دەرچونیان لەو بەشە لە داهاتوودا.

پشوو تا ١٦ی نیسان درێژکرایەوە

لەبەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لەھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٩-٣-)٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (١٦-٤ -٢٠٢٠).

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین (پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم) لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەو کاندیدانەی زانکۆی راپەڕین دەکات کە لەخوێندنی باڵا لەزانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی تر وەرگیراون.
ھەر لەپەیامەکەدا ھیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کاندیدانە دەخوازێت بۆ رەوەندەکانی داھاتوی خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لە پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئەو زانکۆیانە کردوە کە کورسی خوێندنیان بۆ زانکۆی راپەڕین تەرخانکردوە.

توێژەرێكی زانكۆی راپەڕین، رێگایەكی تازەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ دیاریكردنی دژە زیندەییەكان (Antibiotic) لەناو خۆراك و ژینگەدا دۆزیوەو 24 سترەینی تازەی بەكتریایەكی دیاریكرد

راگەیاندنی زانكۆ

مامۆستا شەهلا محمد، توێژەرێكی زانكۆی راپەڕینەو لەتێزی دكتۆراكەیدا بەو دەرەنجامە گەیشتووە كە (24) سترەنی نوێی بەكتریای (Streptococcus pneumoniae) لەهەرێمی كوردستان دۆزیوەتەوەو بە چەندین دەرەنجامی زانستی دیكەش گەیشتووە، كە لە رۆژى یەکشەمە (23ی ئابی 2020)، لەمیانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی بەناونیشانی (Multi Locus Sequence Typing (MLTS) and molecular identification of penicillin binding protein in Streptococcus pneumoniae isolated from children in Iraqi Kurdistan Region ) كە لەزانكۆی كۆیە ئەنجامدرا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە پڕۆفیسۆر دكتۆر شوان كەمال رشید، ئەو دەرەنجامانە خرانەڕوو.

توێژینەوەیەك: جیاوازی جیناتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجۆرەكانی تری كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

توێژەرانی ووڵاتی چین هەڵساون بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لە بارەی پێکهاتەی جیناتی کۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV)، وە جیاوازی لە جیناتی جۆرەکانیتری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە گۆڤاری زانستی (Cell Host & Microbe) لە ٧/٢/٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناونراوە “2019-nCoV” بۆتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم پەتا جیهانیە (هەوکردنی سیەکان).
کۆرۆنا ڤایرۆس بە گشتی کۆئەندامی هەناسە و هەرس تووشدەکات، کە لە ڕووی جیناتەوە دابەشدەکرێن بەسەر چوار ڕەگەزدا (genera) کە برێتین لە: Alphacoronavirus, Betacoronavirus, Gammacoronavirus, and Deltacoronavirus
تەنها ڕەگەزی یەکەم و دووەم لە توانایاندایە کە شیردەرەکان تووشبکەن، ڕەگەزی سێیەم و چوارەم زیاتر باڵندەکان تووشدەکەن. تا ئێستا شەش جۆر لە کۆرۆنا ڤایرۆس ناسراونەتەوە کە توانای تووشکردنی مرۆڤیان هەیە، کەدوانیان (HCoV-NL63 و HCoV-229E) سەر بە ڕەگەزی (Alphacoronavirus) ن، وە چوارەکەیتریان (HCoV-OC43, HCoV-HKU1 , SARS-CoV, وەهەروەها MERS-CoV)سەر بە ڕەگەزی (Betacoronavirus) ن. کۆرۆنا ڤایرۆس زۆر ناسراو نەبوو لە جیهاندا تا ساڵی (٢٠٠٣) جۆری (SARS-CoV) لە چین و دواتربە جیهاندا بڵاوبۆوە، و دواتریش (MERS-CoV) لە سعودیە ساڵی (٢٠١٢) بڵاوبووە، و لە ئێستادا (2019-nCoV) جۆرێکی تری خێزانی کۆرۆنایە کەجیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێبەخشرا

ئەمڕۆ دو شەممە (18ی ینایری 2021)، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship بەخشرا.

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێدەدرێت

بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی دو شەممەی داهاتو (18ی ینایری 2021) بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship ببەخشرێت.

رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ راپەڕین، بەڕێوەدەچێت، و ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کەرتی تایبەت کە خوێندکارانی زانکۆمان خولی ڕاهێنانی تواناکانیان تیادا بینیوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠بریتین لە:

چەند مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئێمپاکت فاکتەری بەرز بڵاو دەکەنەوە

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی كیمیا لەكۆلێژی زانست توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەری نێودەوڵەتی بڵاودەكەنەوە.

خولێك بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی بۆڵۆنا پڕۆسێس لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچو

رۆژانی ١٠/٣/٢٠٢١ بۆ ١٨/٤/٢٠٢١، خولێکی ڕاهێنان بۆ نزیکەی ٢٥ مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەشی دەرونزانی و پەروەردە بەڕێوەچو كە ماوەی خولەکە ٢٤ کاتژمێر بو لەماوەی شەش هەفتەدا.

خوێندكارانی بەشی یاسا دەتوانن نمرەكانیان وەربگرنەوە

لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئاكاداری سەرجەم خوێندكارانی بەشی یاسا لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران دەكاتەوە، كە دەتوانن لەكاتژمێر (5)ی ئێوارەی ئەمڕۆ (27ی ئایاری 2021)ەوە لەرێگەی ئیمەیڵی زانكۆوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) وەربگرنەوە.

خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، ئەپێکی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی دروستكرد

ھێدی ابوبکر ابراھیم كە دانیشتوی شارۆچكەی حاجیاوایەو خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی عەرەبیە لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ و توانیویەتی ئەپێك بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بەناوی (kpclass) دروست بكات. هێدی دەڵێت: خولیاو پلانی داھاتووم کارکردنە بۆ پێشخستنی ئاستی خۆم و زانکۆکەم و وڵاتەکەم، گەیاندنی ناوی خۆم وەک داھێنەرو زانستخواز و ناوی زانکۆکەم وەک ناوەندێکی چالاکی داھێنان و پێشکەوتن بەدنیا و لیستی ریکۆردەکانی جیھان

خوێندنی ماستەر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (١-١١-٢٠٢٠)، کۆرسی یەکەمی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)،لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کردنەوەی ئەو بەشەوە دەستیپێکرد.

دەرفەتێکی ناوازەو هەلێکی زێرین بۆ خوێندکارانی زانكۆی راپەڕین

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی ئۆنلاینی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی) بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیێنێت ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی خولێکی ئۆنلاینە کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هاوکاری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە عیراق و لەڕێگای سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کارەوە لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت. 

دەوامی كارگێڕی لەزانكۆی راپەڕین دەستیپێكردەوە

بەپەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و بۆ راییكردنی كاروباری كارگێڕی زانكۆو ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی كامپەس، بەفەرمانی حكومەتی هەرێم لەرۆژی (11-5-2020)ەوە دەوامی كارگێڕی لەزانكۆی راپەڕین دەستپێكردۆتەوە.

لەئێستادا بەپێی رێنماییەكان و بۆ خۆپارێزی زیاترو سەمەلاتی فەرمانبەران، بەرێژەی لەسەدا (25 بۆ 30) دەوامی فەرمانبەران لەسەرۆكایەتی زانكۆ و كۆلێژو بەشەكانی دەستیپێكردۆتەوە.

دو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەك لە گۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (٠.٩٧٥) بڵاودەكەنەوە

دو مامۆستاى به‌شى ئه‌ندازيارى شارستانى لەزانكۆی راپەڕین، توێژينه‌وه‌يه‌كيان بڵاوكرده‌وه‌ له‌گۆڤارێكى نێودەوڵەتی ئيمپاكت فاكته‌ر (٠.٩٧٥)، لەگۆڤاری ( Iranian Journal of Science and Technology, Transactions of Civil Engineering).

دوەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی لە زانكۆی راپەڕین رێكدەخرێت

بڕیارە رۆژی یەكشەممە (28 – 2 – 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، دوەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی بۆ خوێندكارانی سەرجەم قۆناغەكانی هەردو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەكەمپەسی رانیەو بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، رێكبخرێت.

دوو پڕۆژەی گرنگ لەزانكۆی راپەڕین جێبەجێكران

ئەمڕۆ (12ی ینایری 2021)، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، دوو پڕۆژەی گرنگی لەزانكۆی راپەڕین، بەسەركردنەوە كە لەئێستادا پڕۆژەكان تەواوكراون.

دوو سیمینار دەربارەی پێوەرەكانی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لەكوردستان رێكخران

فۆتۆ: ئیدریس عبدااللە

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ (19 – 2 - 2020)،له‌ هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوو سیمیناری زانستی دەربارەی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، پێوه‌رو ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیاییجۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی کۆلیژی په‌روه‌رده‌و كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵیه‌كان لەكەمپەسی قەڵادزێ رێكخست.

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە : توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە

توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

شەوی 24/3/2020، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی بەهێزكردنی سیتسەمی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی پەتاكان و بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا، کۆبونەوەیەکی ئۆنلاین نێوان هەردوو زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی سلێمانی، رێكخرا.
ئامانجی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی هەردوو مامۆستای زانکۆ ڕاپەڕین (د.احمد فرحان شلال و م. جەنگی اسماعیل) بوو دەربارەی چۆنێتی بەرزکردنەوەى ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و ئەوانەى کە توشی پەتادەبن بەتایبەتی.
لیژنەى هەڵسەنگاندن پێکاتبو لە هەریەکە لە (پ.ی.د. رضا حسین سەرۆکى زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕ لە بواری بایۆلۆجی و د. عبدالفتاح هەورامی پسپۆڕ لەبواری تەندروستی كۆمەڵ و پ.ی. د. سیروان محسین محمدامین پسپۆر لە بواری بایۆلۆجی و د. بەهزاد وسو حمد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەو دکتۆرا لە بواری پزیشکی)، کۆبونەوەکە لە لایەن پ.ی.د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو و بەڕێوەبرا. دوای دوو کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕ لیژنەکە بە گرنگیەوە لە توێژینەوەکەیان ڕوانی و بە پێویستیانزانی بە یاداشتێک ئاڕاستەى بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکرێت تا ئەویش لای خۆیەوە ئاراستەى بەڕێز وەزیری تەندروستی بکات تا رێگا چارەسەرێکی یاریدەدەر لە چارەسەركردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سودی لێوەربگیرێت.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا چەندین بیرۆکەی تر سەبارەت بە چەند تەکنیکێکی تر گفتوگۆیان لە بارەوە کرا سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆناو پەتاکانی تر و بڕیاردرا کە توێژەری تر بانگهێشتبکرێن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بارەیەوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی تری هەڵسەنگاندنەكە کرد کە سەرەڕای کارى زۆریان توانیان کات تەرخان بکەن بۆ ئەم کۆبونەوە گرنگە، هەروەها سوپاسی هەردوو توێژەری ناوبراوى کرد کە سەرەڕای بەربەستەکان کە بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە دروستبون ئەوان نەوەستاون لە کارکردن.
ئەم توێژینەوەیە لەلایەن گۆڤارێكی نێودەوڵەتی كە ئیندێكسی سكۆپەسی هەیە رەزامەندی بڵاوكردنەوەی پێدراوەو لەداهاتوویەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە.

دوو وێبینار دەربارەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون

رۆژانی (17 و 18ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، دوو وێبیناری دیكەی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون.

راگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌شداری له‌ۆێركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (23-11-2020) راگری كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د پێشه‌وا حمید) به‌شداریكرد له‌ۆێركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوری نێوده‌وڵەتی كه ‌له‌لایه‌ن لقی به‌غدادی ڕیكخراوه‌كه‌ به‌شیوه‌ی ئۆنلاین ڕیكخرابوو‌.

لەژێر ناونیشانی "چاودێری ته‌ندروستی له‌مه‌ترسیدایه‌" ۆێركشۆپه‌كه‌ ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌مساڵدا بابه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر بریندارو نه‌خۆشه‌كان له‌كاته‌كانی جه‌نگدا تەوەری سەرەکی ۆێرکشۆپەکە بون.

روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی زانکۆی راپەڕینەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن، بەپێویستی زانی ئەم روونکردنەوەیە بۆ رایگشتی بڵاوبکاتەوە، کە زانکۆی راپەڕین تەنھا ئەم سایت

رێبەری زانكۆی راپەڕین بۆ خۆپارێزی و ناسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا

کلیک بکە بۆ داگرتنی رێبەری زانكۆی راپەڕین بۆ خۆپارێزی و ناسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا 

ئامادەكردنی: كۆلێژی پەرستاری – بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی و سەلامەتی

هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی زانكۆی راپەڕین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن

زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) بەشی بەڕێوەبردنی كار دەكاتەوە

زانكۆی راپەڕین، بۆ ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) بەشی بەرێوەبردنی کار Department of Business Managementی كردەوە.

بەشی بەڕێوەبردنی كار بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندكار وەردەگرێت و خوێندن لەبەشەكەدا بەزمانی ئینگلیزی دەبێت، هەروەها بەشەكە پەیڕەو بۆڵۆنا پڕۆسێس دەكات وەكو سیستەمێكی مۆدێرن و هاوچەرخی خوێندن.

زانكۆی راپەڕین زنجیرەیەك وێبینار لەلایەن چەندین کەسی شارەزا لەوڵاتان و دامودەزگای جیاوازەوە رێكدەخات

بڕیارە لەرۆژی (15ی ئایاری 2020)ەوە زانكۆی راپەڕین، زنجیرەیەک وێبینار دەربارەی (نوسین و میتۆدەكانی نوسینی توێژینەوەی زانستی) بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان رێكبخات. بەشێوەیەک کە هەر زانکۆیەک دەتوانێت بە (5) مامۆستا بەشداربێت.

مەرجەکانی بەشداربوون :

زانكۆی راپەڕین كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

بڕیارە لەرۆژانی (2-3ی ئەیلولی 2020)، زانكۆی راپەڕین، كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین لەسەكۆی گووگل میت-ەوە ئەنجام بدات.

كۆنفڕانسەكە لەژێر ناونیشانی (اللغةو الادب العربی واقع التعليم والتواصل)ەو لەلایەن بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدرێت، كە ئەوەش دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بەشی زمانی عەرەبیە لەكۆلێژی پەروەردە ئەنجامبدرێت.

زانكۆی راپەڕین، ئەنجامی پەڵپی خوێندنی باڵا بڵاودەكاتەوە

فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ئاگاداری كاندیدانی خوێندنی باڵای ماستەرو دكتۆرا دەكاتەوە، كە دوا بەدوای نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان بەژمارە (325) لەرۆژی (4 – 3 – 2020)، سەبارەت بەپەسەندكردنی ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا – ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) و دوای دیاریكردنی (3) رۆژ بۆ تانەگرتن و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە وردبینی بۆ تانەكان كراو ئەنجامی تانەكان وەك خۆی مایەوە.

فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

زانكۆی راپەڕین، بەدابینكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات

لەچوارچێوەی هەماهەنگی فەرمانگەكانی حكومەت و بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی (12)ی ئامادەیی لەسنوری پەروەردەی رانیە، زانكۆی راپەڕین بەدابینكردنی ژمارەیەك لەهۆڵەكانی تاقیكردنەوە، هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات.

زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەروەردەكانی رانیەو پشدەر دەكات

زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەروەردەكانی رانیەو پشدەر دەكات

ئامادەکردنی: ھەور اسماعیل مسطفی
فۆتۆ: ئاکام عزیز

لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەكی پەروەردەكانی رانیەو پشدەرو سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی باخچەی منداڵان و زمانی کوردی، سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێزان (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح) راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، و جەخت لەهەماهەنگی زیاتر زانكۆی راپەڕین و پەروەردەكانی سنورەكە كرایەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراو بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراوی بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند.

زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە، هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا.

زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداری لەرێكخستنی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەكات

بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی کوردستان لەئێران و هەردوو زانکۆی مالایاو یونیزا لە مالیزیاو زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان کوبونەوەیەکی ئەنجامدا. 

زانکۆی ڕاپەڕین، خولی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی میلاک و گرێبەست دەكاتەوە کە خولێکی پێشکەوتووی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەكرێتەوە.

لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی زانكۆ، پێویستە سەرجەم مامۆستایان بەشداری بكەن لەخولەکەدا كە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژو لە هەر ڕۆژێکدا کاتژمێر و نیوێک شەوانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٣٠ وانە دەخوێنرێت بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەڕێگەی خزمەتگوزاری گووگڵ میتەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین، كۆڕێكی شیعری بۆ قوبادی جەلیزادە ڕێکخرا

راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، لە دریژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی كوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، كۆڕێكی بەناونیشانی (مشتێک لە خەرمانی جوانناسی) بۆ شاعیری هەستناسک (قوبادی جەلیزادە) رێكخست.

زانکۆی ڕپەڕین دوو وێرکشۆپی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردە (YLP) بەڕێوەدەبات

لەسەرەتای مانگی (2)ی ئەمساڵەوە، زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە هاوبەشی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردەو لە چوارچێوەی ئەم پڕۆگرامەشدا هەر هاوبەشێک پێویستە کۆمەڵێک وێرکشۆپ و ڕاهێنان بۆ بەشداربوانی ئەنجامبدات.

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بەمەبەستی چاندن لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌

پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32) ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بەبەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بەبەكرێدانی زەوی زانكۆ لەكەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌ بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.

ڕاگەیاندن بۆ پێداویستی مامۆستای دەرەکی (ماستەر + دکتۆرا) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢٠-٢٠٢١).

داوا لە خوازیارانی بەڕێز دەکەین کە بە گوێرەی مەرج و ڕێنماییەکانی ناو ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ مەبەستی سەرەوە تا بەرواری ١-٨-٢٠٢٠.

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی سامانی ئاژەڵی

 

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی باخداری

 

ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان

قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە ئاشنابن بە ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان...
بۆ خوێندنەوەى ڕێنماییەکان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە...

ڕێبەری پۆشینی پێداویشتی پارێزبەندی لەناوەندە تەندروستیەکانی چاودێری کردنی گومانلێکراوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کلیک بکە بۆ داگرتنی : ڕێبەری پۆشینی پێداویشتی پارێزبەندی لەناوەندە تەندروستیەکانی چاودێری کردنی گومانلێکراوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

م.ی. دەریا شۆڕش عبدالرحمان

ستافی بەشی تاقیگەی پزیشكی زانکۆی راپەڕین خۆبەخشانە لەتاقیگەی ناوەندی رانیە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان دەكەن

بەدەیان مامۆستاو توێژەرو یاریدەدەری توێژەر لەستافی بەشی تاقیگەی پزیشكی لەزانكۆی راپەڕین، خۆیان ناونوس كردووەو لەئێستادا رۆژانە بەشێوەی خۆبەخشانە لەتاقیگەی ناوەندی رانیە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان ئەنجامدەدەن.

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری لەكردنەوەی پێشانگایەكی شێوەكاری شێوەكارانی كوردستان كرد

ئەمڕۆ (11 -11 -2020) پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ شێوەکارانی کوردستان، لەژێر ناونیشانی تابلۆی ڕەنگەکان لەئامێزی پایزدا، لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی رۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕینەوە كرایەوە.

لەرێورەسمی كردنەوەی پێشانگاكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) بەیاوەری بەڕێزان (مەلا ئاری) ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (24)ی راپەڕین و (حسێن محمود) قایمقامی رانیە و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی فەرمانگە حكومی و حزبیەكان و هونەرمەندان و هونەردۆستانی سنورەكە، بەشداربوون.

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی، خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسە گواستراوەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی (ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا) ئەنجامدا.
لە سەرەتادا بەڕێز د.ڕزگار حاجی صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد" سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینی کرد لە بەرامبەر هەماهەنگیان بۆ سازدانی چالاکییەکە، پاشان پوختەیەکی لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە و رێگاکانی بڵاوبوونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی خستەڕوو، هەروەک باسی لەو رێوشوێنە تەندروستییانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەک.

سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی نەخۆشیە باوەکانی سەردەم بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۸ی شوباتی ۲۰۲۰، لە زنجیرەی چالاکییە زانستیەکانیدا ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی لە ژێرناونیشانی (نەخۆشیە باوەکانی سەردەم ) ڕێکخست.

لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا، وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لەلایەن مامۆستا دارا محمد خوێندرایەوە.

سێنتەری زمان ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی پێنجەمی سەرجەم ئاستەکانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت

سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی Elementary و Pre-Intermediate و Intermediate و Upper-Intermediate و Advancedی بەشداربووانی خولی پێنجەمی کۆرسی ئینگلیزی کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت. لە خوارەوە کرتە بکە و ناوەکەت بدۆزەرەوە. لە ئەنجامەکان pass واتە دەرچوو و Fail واتە کەوتوو.

فۆڕمێكی گرنگ بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و ستافی زانكۆی راپەڕین

ئەم لینکە تایبەتە بە سکاڵای (مامۆستا،خوێندکار،فەرمانبەر)انی زانكۆی راپەڕین، کە هەیانە لەسەر یەکە کارگێڕی و ئیداریەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، تۆی سکاڵاکار دڵنیا دەکەینەوە کار لەسەر سکاڵاکەت دەکرێت.

بۆیە پێویستە سکاڵاکەت لەگەڵ رێنمای و یاسا کارپێکراوەکان یەکبگرێتەوە، هەروەها تۆی سکاڵاکار دڵنیادەکەینەوە ناوت پاریزراو دەبێت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینەوە.

گرتە لەم لینكە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی سكاڵا
ماڵپەری تۆمارکردنی سکاڵا

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ

دوێنێ ١٨ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەست ، کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی خوێندن و ئایندەی ئەمساڵی خوێندن دوای ئەو ڕێوشوێنانەی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرەسەوە سەریان هەڵداوە، لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیاری جیاواز خرانە ڕوو وە بڕیاردرا سەرجەمیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت،

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، پێویستی بەمامۆستایە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، پێویستی بەمامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆراو ماستەر بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، باخچەی ساوایان) بۆ وتنەوەی ئەم وانانەی کەلە خشتەی فۆڕمی ئامادەکراو لە لینکی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. 

کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین، زنجیرەیەک کتێب وەردەگێڕنە سەر زمانی كوردی

کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی (م.محمد عزیز مصطفی) زنجیرەیەک کتێب لە زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی و بڵاویدەكەنەوە.

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین كرا بەگۆڤاری زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان، و لەمڕۆوە دەستدەكاتەوە بە وەرگرتنی توێژینەوەی نوێ

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، لەماوەی رابردوودا بەمەبەستی گۆڕانكاری بوارەكانی بڵاوكردنەوەی گۆڤارەكە بۆ ماوەیەك كارەكانی وەرگرتنی توێژینەوەی راگرت، بەڵام لەمڕۆ (6 – 9 – 2020)ەوە توێژەرانی بواری زانستە مرۆڤایەتیی و كۆمەڵایەتییەكان و زمان دەتوانن توێژینەوەكانیان بۆ گۆڤارەكە بنێرن.

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، كۆتا ژمارەی ئەمساڵی بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ (29 – 12 – 2020)، ژمارە (4)ی ساڵی (7)تەمینی گۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین، بڵاوكرایەوە، 

لەم ژمارەیەدا (30) توێژینەوەی ئەكادیمی بەهەرسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەپسپۆڕییە جیاوازەكاندا بڵاوكراونەتەوە.
لێرەوە جارێكی تر ئاگاداری توێژەرانی بەڕێز دەكەینەوە، كە بەپێی فرمانی زانكۆی ژمارە (2353) كە رۆژی (6 – 9 – 2020)، دەرچووە بوارەكانی بڵاوكردنەوە لەگۆڤاری زانكۆی راپەڕیندا تەنیا بۆ توێژینەوەی بواری زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان وەردەگیرێت، كە زانستەكانی زمانیش لەو چوارچێوەیەدایە.

لەرانكی زانكۆكانی كوردستان، زانكۆی راپەڕین لەپلەبەندی (10)یەمدایە

بەپێی دواین فێرژنی رانكی زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن (webometrics) دەكرێت، زانكۆی راپەڕین لەپلەبەندی (10)یەمی زانكۆكانی كوردستاندایە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستا بەختیار عبداللە كەریم، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، رۆژی (19 – 11 -2020) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەك لەگۆڤارێكی ئیمپاكت (4.082) بڵاودەكاتەوە

مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانی كە ئیمپاكت فاكتەری (4.082)ە بڵاودەكاتەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا لەگۆڤارێكی ئیمپاكت (4.945)بڵاودەكاتەوە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەربارەی ( كاریگەری سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەهەرێمی كوردستان، لەیەكێك لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە بەرزەكان بڵاودەكاتەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

محمد حسێن عبداللە كە خوێندکاری ماستەرە لەپسپۆڕی ئایتی، و فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئایتی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە بەناونیشانی (To Review and Compare Evolutionary Algorithms in Optimization of Distributed Database Query) لە (Proceedings of the IEEE) بڵاوكراوەتەوە، كە لە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت ( 5.546) بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ دوو توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی زانستی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری بەرز بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت (2.463)دا بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ توێژەرێكی دیكە، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی دروستكردنی دژە بەكتریایەكی نوێ لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.463)دا بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤاری ئیمپاكت فاكتەری (۷.۲٤٦) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەگۆڤاری خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (۷.۲٤٦) بڵاوكردەوە‌، که‌ به‌رزترین ئیمپاکتی کاریگه‌ری بواری زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه‌ بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰-٢٠٢١، لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.180) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.180) بڵاوكردەوە٠

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.483) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.483) بڵاوكردەوە٠

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.576) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.576) بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.849) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی بیانی، لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.849) بڵاوكردەوە‌.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (ئاراز ڕه‌مه‌زان) مامۆستا له‌ به‌شی كارگێڕی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی ڕاپه‌رین، تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆی لەژێر ناونیشانی (Panic buying in Bangladesh? An explorative analysis of media reports) لەگۆڤاری (Frontiers Psychiatry) بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (5.910) بڵاوكردەوە

د.محمود عبداللە محمد، مامۆستا لەبەشی زانستی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی خاوەن پیمپاكت فاكتەری (5.910) بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەكی زانستی دەربارەی گوتارێكی سیاسیی سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق (جەلال تاڵەبانی) كە لەنەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشی رایگشتی نێودەوڵەتی كرد بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دو توێژینەوەی زانستی بڵاوكردنەوە

ژوان محمد خالد، خوێندکاری ماستەر لەپسپۆڕی ئەندازیاری کۆمپیوتەر كە ستافی زانكۆی راپەڕینە، دو توێژینەوەی زانستی لەدو گۆڤاری زانستیدا بڵاوكردنەوە.

توێژینەوەکەی یەکەم بەناونیشانی Resistant Blockchain Cryptography to Quantum Computing Attacks، بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی International Journal of Science and Business کە باس لە پێکھاتەو سکیورکردنی بلۆكچەین کریپتۆگرافی دەکات و چۆنیەتی بەرگریکردنی بەرامبەر بەھێرشەکانی کوانتومی کۆمپیوتەر.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دوو توێژینەوەی لەدوو گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەدوو گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە٠