University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - خوێندنی ئەلیکترۆنی

10 مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەكەن

دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.

دوو وێبینار دەربارەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون

رۆژانی (17 و 18ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، دوو وێبیناری دیكەی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون.

زانكۆی راپەڕین زنجیرەیەك وێبینار لەلایەن چەندین کەسی شارەزا لەوڵاتان و دامودەزگای جیاوازەوە رێكدەخات

بڕیارە لەرۆژی (15ی ئایاری 2020)ەوە زانكۆی راپەڕین، زنجیرەیەک وێبینار دەربارەی (نوسین و میتۆدەكانی نوسینی توێژینەوەی زانستی) بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان رێكبخات. بەشێوەیەک کە هەر زانکۆیەک دەتوانێت بە (5) مامۆستا بەشداربێت.

مەرجەکانی بەشداربوون :