University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - ڤایرۆسی کۆڕۆنا

ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان

لە دەرەوەى وڵات

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەر دەستە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٢/٣/٢٠٢٠) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەى ژمارە (٣)ى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچو، کە لە

پشوو تا ١٦ی نیسان درێژکرایەوە

لەبەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لەھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٩-٣-)٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (١٦-٤ -٢٠٢٠).

توێژینەوەیەك: جیاوازی جیناتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجۆرەكانی تری كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

توێژەرانی ووڵاتی چین هەڵساون بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لە بارەی پێکهاتەی جیناتی کۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV)، وە جیاوازی لە جیناتی جۆرەکانیتری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە گۆڤاری زانستی (Cell Host & Microbe) لە ٧/٢/٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناونراوە “2019-nCoV” بۆتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم پەتا جیهانیە (هەوکردنی سیەکان).
کۆرۆنا ڤایرۆس بە گشتی کۆئەندامی هەناسە و هەرس تووشدەکات، کە لە ڕووی جیناتەوە دابەشدەکرێن بەسەر چوار ڕەگەزدا (genera) کە برێتین لە: Alphacoronavirus, Betacoronavirus, Gammacoronavirus, and Deltacoronavirus
تەنها ڕەگەزی یەکەم و دووەم لە توانایاندایە کە شیردەرەکان تووشبکەن، ڕەگەزی سێیەم و چوارەم زیاتر باڵندەکان تووشدەکەن. تا ئێستا شەش جۆر لە کۆرۆنا ڤایرۆس ناسراونەتەوە کە توانای تووشکردنی مرۆڤیان هەیە، کەدوانیان (HCoV-NL63 و HCoV-229E) سەر بە ڕەگەزی (Alphacoronavirus) ن، وە چوارەکەیتریان (HCoV-OC43, HCoV-HKU1 , SARS-CoV, وەهەروەها MERS-CoV)سەر بە ڕەگەزی (Betacoronavirus) ن. کۆرۆنا ڤایرۆس زۆر ناسراو نەبوو لە جیهاندا تا ساڵی (٢٠٠٣) جۆری (SARS-CoV) لە چین و دواتربە جیهاندا بڵاوبۆوە، و دواتریش (MERS-CoV) لە سعودیە ساڵی (٢٠١٢) بڵاوبووە، و لە ئێستادا (2019-nCoV) جۆرێکی تری خێزانی کۆرۆنایە کەجیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

دەوامی كارگێڕی لەزانكۆی راپەڕین دەستیپێكردەوە

بەپەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و بۆ راییكردنی كاروباری كارگێڕی زانكۆو ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی كامپەس، بەفەرمانی حكومەتی هەرێم لەرۆژی (11-5-2020)ەوە دەوامی كارگێڕی لەزانكۆی راپەڕین دەستپێكردۆتەوە.

لەئێستادا بەپێی رێنماییەكان و بۆ خۆپارێزی زیاترو سەمەلاتی فەرمانبەران، بەرێژەی لەسەدا (25 بۆ 30) دەوامی فەرمانبەران لەسەرۆكایەتی زانكۆ و كۆلێژو بەشەكانی دەستیپێكردۆتەوە.

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە : توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە

توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

شەوی 24/3/2020، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی بەهێزكردنی سیتسەمی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی پەتاكان و بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا، کۆبونەوەیەکی ئۆنلاین نێوان هەردوو زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی سلێمانی، رێكخرا.
ئامانجی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی هەردوو مامۆستای زانکۆ ڕاپەڕین (د.احمد فرحان شلال و م. جەنگی اسماعیل) بوو دەربارەی چۆنێتی بەرزکردنەوەى ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و ئەوانەى کە توشی پەتادەبن بەتایبەتی.
لیژنەى هەڵسەنگاندن پێکاتبو لە هەریەکە لە (پ.ی.د. رضا حسین سەرۆکى زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕ لە بواری بایۆلۆجی و د. عبدالفتاح هەورامی پسپۆڕ لەبواری تەندروستی كۆمەڵ و پ.ی. د. سیروان محسین محمدامین پسپۆر لە بواری بایۆلۆجی و د. بەهزاد وسو حمد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەو دکتۆرا لە بواری پزیشکی)، کۆبونەوەکە لە لایەن پ.ی.د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو و بەڕێوەبرا. دوای دوو کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕ لیژنەکە بە گرنگیەوە لە توێژینەوەکەیان ڕوانی و بە پێویستیانزانی بە یاداشتێک ئاڕاستەى بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکرێت تا ئەویش لای خۆیەوە ئاراستەى بەڕێز وەزیری تەندروستی بکات تا رێگا چارەسەرێکی یاریدەدەر لە چارەسەركردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سودی لێوەربگیرێت.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا چەندین بیرۆکەی تر سەبارەت بە چەند تەکنیکێکی تر گفتوگۆیان لە بارەوە کرا سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆناو پەتاکانی تر و بڕیاردرا کە توێژەری تر بانگهێشتبکرێن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بارەیەوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی تری هەڵسەنگاندنەكە کرد کە سەرەڕای کارى زۆریان توانیان کات تەرخان بکەن بۆ ئەم کۆبونەوە گرنگە، هەروەها سوپاسی هەردوو توێژەری ناوبراوى کرد کە سەرەڕای بەربەستەکان کە بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە دروستبون ئەوان نەوەستاون لە کارکردن.
ئەم توێژینەوەیە لەلایەن گۆڤارێكی نێودەوڵەتی كە ئیندێكسی سكۆپەسی هەیە رەزامەندی بڵاوكردنەوەی پێدراوەو لەداهاتوویەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە.

رێبەری زانكۆی راپەڕین بۆ خۆپارێزی و ناسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا

کلیک بکە بۆ داگرتنی رێبەری زانكۆی راپەڕین بۆ خۆپارێزی و ناسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا 

ئامادەكردنی: كۆلێژی پەرستاری – بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی و سەلامەتی

هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی زانكۆی راپەڕین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن

ڕێبەری پۆشینی پێداویشتی پارێزبەندی لەناوەندە تەندروستیەکانی چاودێری کردنی گومانلێکراوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کلیک بکە بۆ داگرتنی : ڕێبەری پۆشینی پێداویشتی پارێزبەندی لەناوەندە تەندروستیەکانی چاودێری کردنی گومانلێکراوان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

م.ی. دەریا شۆڕش عبدالرحمان

سیمپۆزیۆمی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

 کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجامدەدات شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین – هۆڵی چالاکیەکان – کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکەوت: چوار شەممە ٥-٢- ٢٠٢٠ کات: ١٠ ی بەیانی.

uor-Coronavirus

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسە گواستراوەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی (ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا) ئەنجامدا.
لە سەرەتادا بەڕێز د.ڕزگار حاجی صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد" سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینی کرد لە بەرامبەر هەماهەنگیان بۆ سازدانی چالاکییەکە، پاشان پوختەیەکی لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە و رێگاکانی بڵاوبوونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی خستەڕوو، هەروەک باسی لەو رێوشوێنە تەندروستییانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەک.

سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی نەخۆشیە باوەکانی سەردەم بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۸ی شوباتی ۲۰۲۰، لە زنجیرەی چالاکییە زانستیەکانیدا ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی لە ژێرناونیشانی (نەخۆشیە باوەکانی سەردەم ) ڕێکخست.

لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا، وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لەلایەن مامۆستا دارا محمد خوێندرایەوە.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ

دوێنێ ١٨ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەست ، کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی خوێندن و ئایندەی ئەمساڵی خوێندن دوای ئەو ڕێوشوێنانەی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرەسەوە سەریان هەڵداوە، لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیاری جیاواز خرانە ڕوو وە بڕیاردرا سەرجەمیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت،

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا لەگۆڤارێكی ئیمپاكت (4.945)بڵاودەكاتەوە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەربارەی ( كاریگەری سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەهەرێمی كوردستان، لەیەكێك لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە بەرزەكان بڵاودەكاتەوە.

یەکەمین گرانتی تایبەت بە توێژینەوەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیەنرا...

وەزیرى خوێندنى باڵا یەکەم تاقیگەى زانستى تایبەت بە (ڤایرۆسى کۆرۆنا)ى لە سلێمانى کردەوە

لە چوارچێوەی بڕیارو ڕاسپاردەکانی ژوری عەمەلیانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ڕوبەروبونەوەی پەتای کۆرۆنا، د. ئارام محمد قادر لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی یەکەمین تاقیگەی زانستی تایبەت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا)ى کردەوەو یەکەمین (گرانت)ی تایبەت بە توێژینەوەکانی بواری کۆرۆنا ڤایرۆسى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (١٥/٣/٢٠٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى کردو لەلایەن د. پۆڵا خانەقا سەرۆکى دەستەو د. ئامانج عەبدوڵا سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیان لێکراو، یەکەمین تاقیگەی زانستی تایبەت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا)ى کردەوە.