University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - ڕاهێنانی تواناكان

ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ

سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.

ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.

دەرفەتێکی ناوازەو هەلێکی زێرین بۆ خوێندکارانی زانكۆی راپەڕین

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی ئۆنلاینی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی) بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیێنێت ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی خولێکی ئۆنلاینە کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هاوکاری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە عیراق و لەڕێگای سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کارەوە لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت. 

دوو وێبینار دەربارەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون

رۆژانی (17 و 18ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، دوو وێبیناری دیكەی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون.

زانکۆی ڕاپەڕین، خولی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی میلاک و گرێبەست دەكاتەوە کە خولێکی پێشکەوتووی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان دەكرێتەوە.

لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی زانكۆ، پێویستە سەرجەم مامۆستایان بەشداری بكەن لەخولەکەدا كە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژو لە هەر ڕۆژێکدا کاتژمێر و نیوێک شەوانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٣٠ وانە دەخوێنرێت بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەڕێگەی خزمەتگوزاری گووگڵ میتەوە.