University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - ماستەر

بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان زانکۆکاندا

لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.

زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراو بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراوی بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند.

زانکۆی ڕاپەڕین،تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، تاقیكردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت بەپڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە بەشەکانی(ماتماتیک،پەرستاری،فیزیا) ئەنجامدرا.

ڕاگەیاندن بۆ پێداویستی مامۆستای دەرەکی (ماستەر + دکتۆرا) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢٠-٢٠٢١).

داوا لە خوازیارانی بەڕێز دەکەین کە بە گوێرەی مەرج و ڕێنماییەکانی ناو ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ مەبەستی سەرەوە تا بەرواری ١-٨-٢٠٢٠.

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی سامانی ئاژەڵی

 

بەستەری تایبەت بە : مامۆستایانی سەردان، بەشی باخداری

 

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

محمد حسێن عبداللە كە خوێندکاری ماستەرە لەپسپۆڕی ئایتی، و فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئایتی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە بەناونیشانی (To Review and Compare Evolutionary Algorithms in Optimization of Distributed Database Query) لە (Proceedings of the IEEE) بڵاوكراوەتەوە، كە لە