University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سەرۆكی زانكۆوە. ولە بەرواری (١٠-١-٢٠١١) دروست بووە كە پێشتر بەشێك بووە لەناو بەڕێوەبەرایەتی یاسا و كارگێڕی و سامانی زانكۆ بەڵام لەو بەروارەی سەرەوە وەك بەڕێوەبەرایەتیەكی سەربەخۆ كار دەكات.
ئەرك و پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتی
بەشێوەیەكی گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی هەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی كار، هەڵسوكەوت ومامەڵەیەی یاسایی كە زانكۆ ئەنجامی دەدات یان لایەنە تیایدا. وەنوێنەرایەتی زانكۆ دەكات لە سەرجەم فەرمانگەكان و دادگاكانی وڵات، وە لە ناوەوەی زانكۆ بۆچوونی یاسایی خۆی دەدات لەسەر سەرجەم ئەو كارانەی ڕوویەكی یاساییان هەیە كاتێك داوای لێ‌ دەكرێت، وە نوێنەری هەیە لە سەرجەم لیژنەكانی زانكۆ كە ڕوویەكی یاسایان هەیە.
وبەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕوی پێكهاتەوە لە سێ‌ هۆبە پێكهاتووە وهەر یەك لەم هۆبانە هەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی تایبەت بە خۆیان بەم شێوەیەی كە لە خوارەوە ڕوون كراوەتەوە:
هۆبەی كاروباری یاسایی و داواكان:

١- ئامادەكردن و داڕشتنی كڵێشەی گرێبەستەكان وەك گرێبەستی مامۆستایان و فەرمانبەران و نوێكردنەوەیان بە پێی ڕێنماییەكان.
٢- لەو لیژنانەی كە دادەنرێت بۆ ڕێكاری فەرمانبەران ، فەرمانبەرانی هۆبەكە ئەندام دەبن تیایدا.
٣- نوێنەرایەتی كردنی زانكۆ لە دادگاكان لەو كێشانەی كە پەیوەندی بە زانكۆوە هەیە.
٤- پاراستنی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان.

هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان:
١-ئامادەكردنی تەندەر بۆ ئەو پڕۆژانەی كە پێویستە بە شێوازی تەندەرین ئەنجام بدرێن وەئەنجامدانی بانگەواز بۆ تەندەری پڕۆژەكان لەڕێگەی ڕۆژنامەكان و بانگهێشتی ڕاستەوخۆوە، وبەئەنجام گەیاندنی سەرجەم ڕێككارەكانی تەندەرین.
٢-ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەكان و دانانی مەرجەكانی گرێبەست و گرێبەستەكانی خزمەتگوزاری وەك كافتریا و وێنەگری و فۆتۆكۆپی و ئینتەرنێت، وە نوێكردنەوەیان بەپێی ڕێنماییەكان .
٣-چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری پڕۆژەكان دروست دەبێت بە هەموو جۆرەكانیەوە ئەگەر پێویستی كرد ڕەوانەی دادگای تایبەت دەكرێت و نوێنەری یاسایی بۆ دادەنرێت .
٤-وەڵامدانەوەی ئەو نووسراوانەی كە پەیوەندیان بە كاروباری پڕۆژەكانەوە هەیە.

هۆبەی موڵكایەتی و زەوی و دادنوسی :
١-بەدواداچوون بۆ زەویەكانی زانكۆ دەكات لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی تایبەت بە زەویەكانی زانكۆ.
٢-بەدواداچوون و ڕێكخستنی كاروباری شوقەكان كە لە ئێستادا بەشێكی مامۆستاو فەرمانبەری زانكۆی تێدا نیشتەجێیە وبەشێكی تری پۆلیسی زانكۆی تێیدا نیشتەجێە.
٣-پاڵپشت بەیاسای دادنوسی ژمارە (٣٣)ی ساڵی (١٩٩٨) ی هەمواركراو، وە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٢١٢٧٤) لە ڕێكەوتی (٢-١١-٢٠١٣) دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی زانكۆكان بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی كاروباری دادنوسی بۆ مامەڵەكانی (بەڵێننامە، دەستەبەری، پەسەندكردنی گرێبەست).كە ئەم ئەركە خراوەتە ئەستۆی ئەم هۆبەیە و بۆئەوەی ساڵانە بەر لە دەسپێكردنی كاری دادنوسی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و سەرجەم رسوماتەكان بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان و دۆسیەكان ئەرشیف بكات.

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشان پسپۆڕی کارەکەی
ابراهیم عمر ابراهیم تدریسی/6 یاسا بەڕێوەبەر
ڕۆشنا سلیمان عبداللە یاسایی یاسا ل.هۆبەى کاروبارى یاسایی و داواکان
اراز سمایل طه ی.تێبینەر یاسا فەرمانبەر
برهان الدین حمد نبى ی.تێبینەر کارگێڕى فەرمانبەر
فائق احمد فتاح ی.ڕاوێژکارى یاسایی یاسا فەرمانبەر
بێخاڵ غفور تۆفیق یاسایی یاسا فەرمانبەر /مؤڵەتى دایکایەتى
سارا صباح محمدشامل ی.توێژەر یاسا ل.هۆبەى گرێبەستە گشتىیەکان
ساکار على محمود ی.دادوەرى یاسا فەرمانبەر
تارا على حمە یاسایی یاسا فەرمانبەر
هانا مراد احمد ی.یاسایی یاسا فەرمانبەر
ڕێباز رسول خدر توێژەر یاسا فەرمانبەر/ مؤڵەتى خوێندن
ڕێناس حسێن برایم ی.تێبینەر ز.سیاسیەکان فەرمانبەر
ڕەوا ملانبى محمود یاسایی یاسا فەرمانبەر/ مؤڵەتى خوێندن