University of Raparin Logo

فەرمانگەی یاریدەدەریەتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی

فەرمانگەی یاریدەدەریەتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە پێی پەیکەری رێکخستنی زانکۆ جگە لە نوسینگە، چوار بەرێوەبەرایەتی لە روی کارگێریەوە لە خۆ دەگرێت.
نوسینگەی یاریدەدەریەتی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ئیش و کارەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ڕادەپەرێنێت کە پیکدێن لە کاری سکرتاریەت بۆ وەرگرتن و رێکخستنی نوسراو و داواکاریەکان و خستنە بەردەم به‌رێز یاریدەدەری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و‌ دیاریکردنی کاتی سه‌ردان و کۆبونەوەکان به‌هاوکاری لێپرسراوی نوسینگه‌.
سەرەرای کاری سکرتاریەت نوسینگە کۆمەڵێک کاروباری تر رادەپەرێنیت کە برێتین لە مانەی خوارەوە:
• دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی (خەرجی(لەسنوری ٠٠٠ ٠٠٠ ١٠ دینار)، پێکهێنانی لیژنە، لەشوێن دانان و بەخشینی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە).
• گشتاندن و ئاراستەکردنی بۆ هەموو کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان، هەروەها بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆمان.
• ئاراستەکردنی نوسراو و ئاگادارکردنەوە بۆ هەموو کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان، هەروەها بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆمان.
• وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی لە لایەن بەڕیوەبەرایەتی و کۆلێژ و فەرمانگەکان،ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی دەکرێن.
• ئاراستە کردنی ڕێز و سوپاس بۆ فەرمانبەران لە سنوری دەسەڵاتی یاریدەدەر.
• ڕاپەراندنی کاروباری(چاپ و مۆر و ناردنی نوسراوەکان و بە ئەرشیف کردنی نوسراوەکان).
ئەو بەڕیوەبەرایەتیانەی کە دەکەونە سنوری دەسەڵاتەکانی یاریدەدەری کارگێڕی و دارایی بەم شێوەیی خوارەوەن:
١-بەڕێوەبەرایتی کارگێڕی: ھەڵدەستێتت بە سەرپەرشتیکردن و بەڕێِوەبردنی سەرجەم کاروبارە کارگێڕیەکانی ناو زانکۆ.
٢-بەرێوەبەرایەتی دارایی: گشت كارە دارايی و ژميريارييەكانى زانكۆمان ئەنجام دەدات و کار بەسيستەمى ژمێریاری حكومى نا مەلبەندى ( لا مركزى ) دەکات.
٣-بەرێوەبەرایەتی خۆیەتی: گشت کاروبارەکانی پەیوەست بە جوڵەی مرۆیی فەرمانبەر و مامۆستایان جێبەجی دەکات.
٤-کۆگا و دابینکاری: ئەرکی سەرەکی دابین کردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی زانکۆیە وە دابەشکردنیان. ئیمەیڵی نوسینگە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارەی مۆبایلی تایبەت بە نوسینگە: ٠٧٥١١٤٤٢٤١٠

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
پ.ی.د.احمد محمود احمد پرۆفیسوری یاریدەدەر ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ عەرەبی دکتۆرا
پروين خدر هباس ى.ت.هونەرى ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی لێپرسراوى نوسينگە-چاپ-ئیمەیل کۆمپیتەر دیبلۆم
كنێر حمد عبداللە ى.ت.هونەرى ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی چاپ-ڕێکخەری دۆسییەکان-ئیمەیل کۆمپیتەر دیبلۆم
بێریوان جبار فقێ احمد ى.توێژەر ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی چاپ-هاتوو دەرچوو- ڕێکخەری دۆسییەکان باخچەی ساوایان بە کالۆریۆس
پەنا عبدالرحمان ممند مامۆستای بنەرەتی ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی هاتوو دەرچوو-سکرتاریەت کوردی بە کالۆریۆس
ئارام محمد ابراهیم مامۆستای بنەرەتی ن.ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايی ڕاپەراندنی کاروباری دەرەوەی نوسینگە-گەیاندنی نوسروەکان عەرەبی بە کالۆریۆس