University of Raparin Logo

ياريده‌ده‌رێتى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران

یه‌کێکه‌ له‌ فه‌رمانگه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی راپه‌ڕین، که‌ له‌ ساڵی (2014)‌ وه‌ دامه‌زراوه‌، به‌شێوه‌يه‌كى گشتی سه‌رپه‌رشتيى سێ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی ده‌كات:-
ا- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی تۆمارى گشتیی
ب- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی به‌شه‌ناوخۆييه‌كان
ج- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی چالاكيى وه‌رزشی و رۆشنبيری
ئیشو کاره‌کانی نوسينگه‌ى ياريده‌ده‌ريش به‌م شێوه‌يه‌ن:-
1- ده‌ركردنى فه‌رمانى زانكۆيی بۆ (پێكهێنانى ليژنه‌، به‌خشين و دانانى ئه‌ندامى ليژنه‌، ... تاد).
2- گشتاندنى نوسراوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى خوێندكاران، كه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى تره‌وه‌ دێن، ئاراسته‌كردنى بۆ كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ په‌يوه‌ندداره‌كان.
3- به‌رزكردنه‌وه‌ى نوسراوى كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كان، و داواكاريى خوێندكاران بۆ وه‌زاره‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندداره‌كان.
4- ئاماده‌كردنى (پلانى ساڵانه‌ى وه‌رگرتن)ى خوێندكاران له‌ زانكۆماندا.
5- راييكردنى كاروبارى وه‌رگرتنى خوێندكاران.
6- راييكردنى كاروبارى (گواستنه‌وه‌، دابه‌زين)ى خوێندكاران له‌ زانكۆكانى تره‌وه‌ بۆ زانكۆمان و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
7- ده‌ركردنى گشتاندن و ڕێنمایی تايبه‌ت به‌ كاروبارى خوێندكاران بۆ كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كان.
8- لێكۆڵينه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ كێشه‌ جياوازه‌كانى خوێندكاران.
9- وه‌رگرتنى سكاڵاى خوێندكاران و به‌دواداچون بۆی.
10- سه‌رپه‌رشتيكردنى كۆنفرانسی زانستيی ساڵانه‌ى خوێندكاران تايبه‌ت به‌ (توێژينه‌وه‌ى ده‌رچون).
11- سه‌رپه‌رشتيكردن و چاودێريكردنى هه‌ر پڕۆسه‌يه‌كى راپرسی په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى خوێندكاران.
12- ئاراسته‌كردنى (رێزوسوپاس) بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى ليژنه‌ جياوازه‌كان له‌پای ماندوبونيان له‌ به‌جێگه‌ياندنى ئه‌ركه‌كانيان.
13- ئاراسته‌كردنى (رێزو سوپاس) بۆ كه‌س و لايه‌نه‌ جياوازه‌كان له‌پای هاوكاری و كۆمه‌ككردنى زانكۆ و خوێندكارانی.
14- ئاراسته‌كردنى (ده‌ستخۆشی) بۆ خوێندكار و مامۆستايانى كۆلێژ و به‌شه‌كان له‌پای ئه‌نجامدانى چالاكيی هه‌مه‌جۆرى زانست كه‌لتوری.
15- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌ڕۆشنبیرییه‌کان له‌ زانکۆمان.
16- جگه‌ له‌و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتانى سه‌ره‌وه‌، به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران، هه‌ر ئه‌رکێکی تر که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆوه‌ پێی بسپێردرێت.

 

لیستی ناو و شوێن و کارکردنی فەرمانبەرانی ياريده‌ده‌رێتى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران

ژ ناوی سیانی ناونیشانی پیشه‌یی شوێنی کارکردن کاره‌که‌ی پسپۆڕی بڕوانامه
١ د. دارا تۆفیق کاکه‌امین پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر فه‌رمانگه‌ی یاریده‌ده‌رێتی سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ مێژوو دکتۆرا
٢ سیروان سعید مصطفی ی. تێبینه‌ر نوسینگه‌ی  یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لێپرسراوی نوسینگه کارگێڕی و یاسا دبلۆم
٣ شیراز مولود رسول ی. توێژه‌ر نوسینگه‌ی  یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران فه‌رمانبه‌ر کوردی به‌کالۆریۆس
٤ هه‌ڵاڵه‌ پیرۆت احمد ی. توێژه‌ر نوسینگه‌ی  یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران فه‌رمانبه‌ر کوردی به‌کالۆریۆس
٥ سازگار علی قادر ی. ت. هونه‌ری نوسینگه‌ی  یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران فه‌رمانبه‌ر ۆمپیوته‌ر دبلۆم