University of Raparin Logo

سەرچاوە مرۆییەکان

بە ڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان (خۆیەتی):
ئەم )بەڕێوەبەرایەتی( یە ڕاستەوخۆ سەر بە بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و داریی، لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافێك فەرمانبەری شارەزا لەبواری کارگێڕی و میلاکات بەڕێوەدەبرێت.
سەرجەم ئەو فەرمانە زانکۆییانەی کە پەیوەندیان بە دامەزراندن و خانەنشینی و گواستنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هەیە لەم )بەڕێوەبەرایەتی( یەوە دەردەچن.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) دەسەڵاتی هەیە نووسراو بۆ دەرەوەى زانکۆ بکات بۆ هەندێ ئیش و کارى ئاسایی.
پێکهاتەو ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی:
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) لەم هۆبانەی خوارەوە پێکدێت:
یەکەم- هۆبەى دەرچوو هاتوو، ئەرشیف:
ئەم هۆبەیە لە دووبەش پێکدێت:
دەرچوو هاتوو:
دەرچوو: هەر فەرمان و نووسراوێك لە سەرۆکایەتی زانکۆوە دەربچێت لەم تیانووسە (دەفتەر)ە تۆمار و ژمارە دەکرێت.
هاتوو: هەر نووسراوێك ئاڕاستەى سەرۆکایەتی زانکۆ بکرێت لەم تیانووسە (دەفتەر)ە تۆمار و ژمارە دەکرێت، پاشان بۆ ئەو شوێنە دەنێردرێت کە نووسراوەکەى ئاڕاستە کراوە.
ئەرشیف: تایبەتە بە هەڵگرتن و پاراستنی ئەرشیفی ساڵانەى بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) بە هەردوو شێوەی ئەلیکترۆنی و دەستی.

دووەم- هۆبەى میلاکات:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە ڕایی کردنی ئیش و کاری ستافی میلاکی زانکۆمان لە ڕووی پێدانی سەرمووچەو پلە بەرزکردنەوەو گۆڕینی ناونیشان و...هتد بەم شێوەی خوارەوە:
١. هەموو ئەو نووسراو و فەرمانانەى کە تایبەتن بە:
a. سەرمووچە.
b. پلە بەرزکردنەوە.
c. هێنانەوەى ڕاژە.
d. گۆڕینی ناونیشان.
e. گۆڕینی بڕوانامە.
f. پێدانی (قیدەم) پێشخستن.
g. دیاری کردنی پوختەى ڕاژەى سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆ، ...هتد، لەڕێگەی ئەم هۆبەیەوە ڕایی دەکرێن.
2. ئاگادار کردنەوەى سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆ (مامۆستایان و فەرمانبەران) لە هەر گۆڕانکارییەك کە بەسەر دۆخی یاساییان (مراکزهم القانونیە) دا دێت لە ڕووى مووچە و پلە و پایەی فەرمانبەرێتی.

سێیەم- هۆبەى دۆسیەى کەسیی:
ئەم هۆبەیە تایبەتە بە دروستکردن و پاراستنی دۆسیەی کەسیی سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆمان بە هەر دوو شێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی، هەروەها چاودێری کردنیان بە بەردەوامی.
ئەم ئەرکانەى خوارەوە جێبەجێ دەکات:
١. هەر فەمانبەر و مامۆستایەکی زانکۆ دۆسیەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، هەر نووسراو و فەرمانێك کە پەیوەندی هەبێت بەو فەرمانبەرە یان مامۆستایەوە دەخرێتە ناو دۆسیەکەى بەمەبەستی پاراستن و مانەوەى.
٢. دروست کردنی دۆسیەیەکی سەرەکی بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى تازە دادەمەزرێن.
٣. داواکردنی دۆسیەى کەسیی بۆ ئەو کەسانەی گواستنەوەى ڕاژە دەکەن بۆ سەر میلاکی زانکۆمان.
٤. ئامادەکردنی دۆسیە بە مەبەستی ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی گواستنەوەى ڕاژەدا.
٥. بەدواداچوونی بەردەوامی دۆسیەکان بەمەبەستی پڕکردنەوەى هەر کەم و کوڕییەك کە لە دۆسیەکاندا هەبێت.
٦. پاراستنی نهێنی کەسیی ناو دۆسیەکان.
٧. سکان کردنی دۆسیە کەسییەکان و پاراستنیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
٨. دروستکردنی دۆسیەی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە شێوەی تەنسیب یان گرێبەست لەسەر میلاکی زانکۆمانن.
چوارەم- هۆبەى چاپ:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە نوسراو کردن، هەموو نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) بە هەموو جۆرەکانییەوە لەم هۆبەیە دەنووسرێن و چاپ دەکرێن، هەروەها وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە دەکرێن.

پێنجەم- هۆبەى داتابەیس و زانیاری:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە کۆکردنەوەی ئامارو زانیاری ورد لەسەر سەرجەم میلاکی زانکۆمان لە مامۆستایان و فەرمانبەران بە هەموو جۆرەکانییەوە (میلاكی هەمیشەیی، گرێبەست، تەنسیب)، پاراستنی لە داتابەیسێکدا بە شێوەیەکی دروست و ڕێکوپێك، پێنەدانی زانیارییەکان بە هیچ کەس و لایەنێك بەبێ ڕەزامەندی سەروو خۆی، هەروەها بە بەردەوامی نوێکردنەوەی ئامارو زانیارییەکان بەمەبەستی هێشتنەوەیان بە شێوەیەکی وردو دروست و سود لێوەرگرتنیان لە کاتی پێویست.
وێڕای ئەرك و تایبەتمەندێتی هەریەکە لە هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) کە لەسەرەوە دیاری کراون ، بە شێوەیەکی گشتی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە چەند ئەرکێکی دیکە ڕادەپەڕێنێت، لەوانە:
١. دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە:
a) دەست بەکاربوون.
b) دەست لەکارترازاندن.
c) مۆڵەت.
d) هەڵوەشاندنەوەو پچڕاندنی مۆڵەت.
e) گواستنەوەی ڕاژە.
f) خانەنشین کردن.
g) پێدانی لاری نەبوون بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕاژەیان بگوازنەوە.
h) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە چەسپاندنی ڕاژەى فەرمانبەرێتی.
i) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە تەنسیب کردن.
j) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بەخواستن.

٢. بەرزکردنەوەى نووسراو بۆلایەنە پەیوەندیدارەکانی سەرووى خۆی بە واژۆی سەرۆکی زانکۆ یان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەبێت، سەبارەت بە هەموو ئەو ئەرك و بابەتانەى کە لە سەرەوە باس کراون یان بۆ هەر بابەتێکی دیکە کە پێى بسپێردرێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان.

بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی)      خلیل أنور حسین (مامۆستای یاریدەدەر)

07501516125
Email:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.          بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (خۆیەتی) 
personnelaffairs@ uor.edu.krd    بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی 

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی جۆری کار پسپۆڕی بڕوانامە
خلیل انور حسین م.یاریدەدەر بەڕێوەبەر
بەڕێوەبردن ماستەر
دەریا سیامند مامند توێژەر- معید ل.هۆبەی دەرچوو هاتوو شوێنەوار بەکالۆریۆس
ڕۆژگار بابکر محمد ی.توێژەر- معید ل.هۆبەی چاپ عەرەبی بەکالۆریۆس
نیشتمان أحمد عبدالله ئامار ل.هۆبەی داتابەیس و زانیاری ئامار بەکالۆریۆس
شاڵاو مقداد عزیز ی.توێژەر- معید ل. هۆبەی دۆسیەی کەسیی پەیوەندییەکان بەکالۆریۆس
هێمن عبدالله مولود تێبینەر ل.هۆبەی میلاکات کارگێڕی دبلۆم
کاڵێ محمود رسول ی.توێژەر- معید فەرمانبەری دەرچوو هاتوو کوردی بەکالۆریۆس
هەوار محمد عبدالله ی.توێژەر- معید فەرمانبەری میلاکات فەلسەفە بەکالۆریۆس
ڕێژنە فاروق عبدالله ی.توێژەر- معید فەرمانبەری میلاکات فەلسەفە بەکالۆریۆس
بەهرۆز رسول باپیر   نووسەر فەرمانبەری میلاکات  کارگێڕی بانق  دبلۆم 
أمینە محمود خدر نووسەر فەرمانبەری چاپ کارگێڕی دبلۆم
ئاڵا عبدالله أحمد تێبینەر مۆڵەتی دایکایەتی/ ئێستا کارگێڕی بەکالۆریۆس
پەیمان قادر إبراهیم ی.ت.هونەری مۆڵەتی دایکایەتی/ ئێستا کۆمپیوتەر دبلۆم
لقمان برایم أحمد بەڕێوەبەر مۆڵەتی خوێندن/ ئێستا مێژوو بەکالۆریۆس
 ڕزگار محمد عزیز  تێبینەر مۆڵەتی بێ مووچە/ ئێستا   کارگێڕی بەکالۆریۆس 
 نێرگس عبدالله حمدامین  ی.ت.هونەری مۆڵەتی بێ مووچە/ ئێستا   کۆمپیوتەر دبلۆم