University of Raparin Logo

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا

ناساندنێکی گشتی :
فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا یەکێکە لە دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە نزیکەوە هاوکاری سەرۆکی زانکۆ دەکات لە تاوتوێ کردنی بابەت وبڕیارە گرنگەکانی زانکۆ، هەروەها پشتیوانی سەرۆکی زانکۆ دەکات بۆ سەرخستنی پلانی ستراتیژی زانکۆ .
ئەم فەرمانگەیە سەرپەرشتی وچاودێری کوالێتی خوێندنی گشت بەشەکان دەکات(بە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا) هەروەها سەرپەرشتی پلان و شێوازی کارکردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و سەنتەر و هۆبانەی دەکات کە لەژێر چەتری ئەم فەرمانگەیەن.
نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پێک دێت لە:
1- سکرتارییەت
2- ب. دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام.
3- ب. خوێندنی باڵا وفێرکردنی بەردەوام.
4- بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی زانکۆ.
5- ب. ئامار و تەکنەلۆژیای زانیاریەکان.
• هۆ. ئامار و بانکی زانیاری.
• هۆ. نێتوۆرک و ئەنتەرنێت و چاککردنەوە.
• هۆ. وێبسایتی زانکۆ و داتابەیس.
6- ب. سەنتەری پەرەپێدان وزمان.
• هۆ. خوێندنی بەرایی
• هۆ. کۆرسی ئەکادیمی
7- هۆ. گۆڤاری زانستی زانکۆ.
 ئەو کارانەی کە لە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئەنجامدەدرێت ئەمانەن:

1. ئاراستەکردنی نوسراوەکان بۆ وەزارەت بە مەبەستی جیا جیا لەڕووی زانستییەوە وەکو
(یەکسانکردنی بڕوانامە + لاری نەبوون + پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی بەش .....).
2. فەرمانی زانکۆیی (پێدانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، پێدانی نازناوی زانستی + پێکهێنانی لیژنەی سیمینار بۆ پێدانی نازناوی زانستی ، لیژنەی تاقیکردنەوەکان ولیژنەی چاودێری + یەکسانکردنی بڕوانامە + سیستەمی سەردان و وانەبێژی + پەسەندکردنی ئەنجامی خولە زانستییەکان).
3. وەڵامدانەوەی نووسراوەکانی وەزارەت و کۆلێژ وبەشەکان + زانکۆکانی دیکە...
4. گشتاندن بۆ کۆلێژ و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان.
5. ئاراستەکردنی ڕێز و سوپاس بۆ مامۆستا و فەرمانبەران .
6. لاری نەبوون (پشتگیری) بۆ کۆلێژ وپەیمانگاکان .

 

لیستی ناوی فەرمانبەرانی نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی  وخوێندنی باڵا:

ژ ناوی سیانی فەرمانبەر ن. پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
١ سروە محمد برایم  ی.ت.هونەری  ن.ی.س.ز.بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا تایپ +چاودێری ئیمەیڵ و یوزەر+ هاتوو+ دەرچوو+ لێپرسراوی نووسینگە  کۆمپیوتەر  دبلۆم
٢ دڵنیا احمد سلێمان ی.تێبینەر ن.ی.س.ز.بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا تایپ + ڕێکخەری دۆسیە+ هاتوو+ دەرچوو+چاودێری ئیمەیڵ و یوزەر کارگێری کار دبلۆم