University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی بەشی ناوخۆیی

بریتیە لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوی ئەکادیمی پەروەردەی کە ڕەنگدانەوەی وێناکردنێکی ڕوونە لە دیاریکردنی ئاستی بەرەو پێش چوونی زانستی هەر زانکۆیەک لە توانای بەخۆگرتنی ژمارەی خوێندکاران و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، وە بەدیهێنانی ئامانجە پەروەردەیی و زانستە ئەکادیمیەکەی لە ژینگەیەکی ئارامدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەرین لە ڕووی کارگێریەوە ڕاستەوخۆ سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران، بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی ئاراستەکردن و ڕەزامەندی و دەسەڵات دان بە جێبەجێکردن.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ئێستادا (٤) باڵەخانەی نیشتەجێبوونی هەیە دووان لە کەمپسی ڕانیە و دووانی تریش لە کەمپسی قەڵادزێ. بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی دەرەوە، کە دابەشبوون بەسەر ئەم هۆبانەی خوارەوە:-
١. هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕانی ڕانیە. (٢٧٠) خوێندکاری تیدا نیشتەجێیە. وە ستافی کارگێڕی بریتیە لە(١٠)فەرمابەر و (١) باخەوان. کە هەموویان میلاکی هەمیشەیین.
٢. هۆبەی بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچانی ڕانیە. (٤٠١) خوێندکاری تێدا نیشتەجێیە. ستافی کارگێری بریتین لە (٢٤) فەرمانبەر کە (١٢) فەرمانبەریان میلاکی هەمیشەیین لەوانە (٢) فەرمانبەریان مۆڵەتن وە (٦)فەرمانبەری گرێبەست بۆ چاودێری شەوانە، لەگەڵ (٥) فەرمانبەری خۆبەخش و (١) باخەوانیشی هەیە.
٣. هۆبەی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی قەڵادزێ. (٢١١) خوێندکاری تیدا نیشتەجێیە. (٢٢) فەرمانبەری میلاک و هیچ فەرمانبەری گرێبەستی بۆ چاودێری شەوانە نیە.
باڵەخانەیەک لە کەمپسی قەڵادزێ تاکو ئێستا خوێندکاری تێدا نیشتەجێ نەکراوە.

ئەرکەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە:
١. دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ نیشتەجێکردنی خوێندکارانی دەرەوەی شار لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی هەموو ساڵێک.
٢. پڕکردنەوەی فۆڕمی ئیلکترۆکی تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشی ناوخۆیییەکان و دروستکردنی پێناس بۆیان.
٣. چاودێریکردنی ڕۆژانەی خزمەتگوزارییەکان لە دابینکردنی (ئاو و کارەبا و هەوای گەرم و سارد) گشت خزمەت گوزاریەکانی تر لەڕێگای فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکانەوە.
٤. چاودێری کردنی هەڵسوکەوتی خوێندکاران بە تایبەت لە شەواندا لە چوار چێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام، دابینکردنی ئۆتۆمۆبیل شەوانە لە کاتی نەخۆشیدا گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە.
٥. بە ئیلکتۆنی کردنی زانیاری خوێندکاران لە سەرەتای ساڵی خوێندندا.
٦. تۆمارکردنی کەلوپەل و پێداویستیەکانی خوێندکاران لە ژووری نیشتەجێبوون هۆڵ و ڕاڕەوەکان و چێشتخانەکان و چاودێریکردنیان. غرامەکردنی ئەو خوێندکارانەی کە زیان بەکەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان دەگەیەنن.
٧. ئامادەکردنی لیستی کەموکورتی و پێداویستیەکان و بەرزکردنەوەی بۆ چارەسەرکردن و دابینکردنیان.

٨.ئامارکردنی لیستی پێداویستی و کەم و کوڕی ھۆبەکانی بەشی ناوخۆیی، بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت، بەدواداچونی بۆ بکەن تاکو جێبەجێ دەرکرێت.

٩. دیاری کردنی توانای ھۆبەکانی بەشی ناوخۆیی زانکۆ بۆ لەخۆگرتنی خوێندکاران بە ڕەچاوکردنی ئەو توانایەی ھەیەتی بۆ نیشتەجێ بوون و خوێندن، کە لەلایەن لێپرسراوی ھۆبەکانەوە بۆی ئامادە دەکرێت.
١٠. بە بەردەوامی چاودێری کردنی لایەنی تەندروستی و سلامەتی باڵەخانەکانی بەشە ناوخۆییەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەت خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ھەروەھا ھاوکاری کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە.
١١. سەرپەرشتی کردن و ڕێکخستنی ھۆڵی تەلەفزیۆن و ئینترنێت و خوێندنەوە بۆ ئەوەی خوێندکار بە باشترین شێواز لێی سودمەندبێت.
١٢. گرنگی دان بە باخچە و چیمەنی بەشی ناوخۆیی بە مەبەستی جوانتر سەوزکردنی باخچەکان بۆ ڕازاندنەوە و جوانکردنی بەشەناوخۆیی خوێندکاران.
١٣. ئاراستەکردن و وەڵامدانەوەی نوسراوی کۆلیژ و بەش و بەڕێوەبەرایەتی و ھۆبەکانی زانکۆ، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن، دوای ڕاوێژ لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کار و باری خوێندکاران.

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بۆ کارکردنی پشت دەبەستێت بەیاسا و ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان

(القوانین و الانظمە و التعلیمات). بۆیە دوو یاسا لەسەر خوێندکارانی باشەناوخۆییەکان جێبەجێ دەبێت، لەوانە:
١. یاسای ڕێکاری خوێندکاران (قانون انظباط الطلبە).
٢. یاسای نیشتەجێکردنی خوێندکاران (قانون ضوابط اسکان الطلبە).
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان لە زانکۆمان لەم پێناوەدا چەندین ڕێنمای دەرکردوە بۆ باشتر بەڕێوەبردن و کار ئاسانی لەگەڵ ئامادەکردنی چەند تۆمار و فۆڕم، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داھاتودا بگاتە ئاستی بەڕێوەبەرایەتیەکی نمونەیی.کە لە ئێستادا بەشێکی لە جێبەجێکردندان.
پێکھاتەی بەڕێوەبەرایەتیەکی نمونەیی کە لە ئاست پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکاندا بێت پێویستە لە چوار چێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بەشەناوخۆییەکاندا ڕێکبخرێت، بەم شێوەیە:
دیارە بەشەناوخۆییەکان بە پێی ئەو تایبەتمەندیەتیەی کە ھەیەتی بۆتە جێگەی گرنگی پێدان لە لایەن زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمیەکان لە جیھاندا بە گشتی و لەم چەند ساڵی دوایشدا لە عێراق و ناوچەکە کە وادەخوازێ بەشەناوخۆییەکان لە ھەر زانکۆیەکدا خاوەنی سەربەخۆی کارگێڕی و دارای خۆی بێت. ھەر بۆیەش بەردەوام یاساو ڕێنمای نوێی بۆ دەردەچێت، لەوانەش دەسەڵاتە کارگێریەکانی تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان کە لە کۆنگرەی شازدە ھەمی تایبەت بە بەڕێوەبەرەکانی زانکۆکانی عێراق لە بەرواری ٢٧-١٠-٢٠١٤ بەڕێوەچووە، تێیدا دیاریکراوە.
(توصیات المۆتمر السادس عشر لمدیری الاقسام الداخلیە فی الجامعات ـ ٢٧تشرین الاول٢٠١٤).
وە بە نسبەت سەربەخۆی دارایی یاسای ژمارە (٧) ساڵی (٢٠١٢) حکومەتی فیدڕالی (قانون رقم (٧) لسنە ٢٠١٢ صندوق دعم الاقسام الداخلیە فی وزارە التعلیم العالی والبحث العلمی).
کە ئەم سندوقە دەبێتە زامنی چارەسەکردنی کەموکورتی و دابینکردنی پێداویستیەکانی.
تەواوی ئامادەکاریەکان بۆ دەستەبەری ئامانجەکان، بە کاراکردنی چەند بەش و یەکەیەک، ھەر وەک ئەم ھێڵکاریە:

     ھێلکاری کارگێری بەڕێوەبەرایەتی بەشەناو خۆییەکان

بـــــــــەشی کارگێڕی و   یاسایی ١. یەکەی یاسای و سەرچاوە مرۆییەکان
٢. یەکەی بنەما زانیاریەکان و ئارشیفی ئیلیکترۆنی
٣. یەکەی نوێژەنکردنەوە و وەرشەی ھونەری
٤. یەکەی کۆگای پێداویستیەکان
بــــــــەشی نــیشتەجــێ کردن ١. یەکەی نیشتەجێ بوون
٢. یەکەی تۆماری ئیلیکترۆنی و پێناس
٣. یەکەی چاودێری لە سەر ھۆبەی نیشتەجێ بوون
 بـــەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی 

١. یەکەی توێژینەوە

 ٢. یەکەی کارو چالاکیەکان
 بـــــــەشی ژمێـــــــــریــاری ١. یەکەی داھاتی سندوق و بەخشین
٢. یەکەی خەرجیەکان
٣. یەکەی ژمێریاری کۆتایی
 بــەشی بەدواداچوون و وردبینی ١. یەکەی بە دواداچوون

٢. یەکەی وردبینی کۆگا

 

یەکەم: بەشی یاسا و کارگێری کە لەم یەکانە پێک دێت:
١. یەکەی کارو باری یاسای و سەرچاوە مرۆییەکان: لە کارەکانی ئەم یەکەیە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکانی تایبەت بە لێکۆلینەوە و بە دواداچوون و رێکاری خوێندکاران و راوێژ و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بەسەرچەم لایەنەکانی پەیوەندیدار بە بەشەناوخۆیەکان.
٢. یەکەی زانیاریەکان و ئارشیفی ئیلیکترۆنی:
ڕ. ئامادەکردنی خشتەی زانیاریەکانی پەیوەندی دار بە بەشەناوخۆکان وەک زانیاری (فەرمانبەران، خوێندکاران باڵەخانەکان، ئامێرە جێگیرەکان).
ب. ئارشیف کردنی ئیلیکترۆنی بۆ نوسراوە فەرمیەکان لێدوانەکان.
ج. ڕێکخستن و جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی کار لە کاتە دیاریکراوەکاندا و پەرەپێدانیان.
٣. یەکەی نوێژەنکردنەوەو وەرشەی ھونەری و کۆگاو پێداویستیەکان:
‌ڕ. سیانە کردن و بەردەوامی دانە بە کاراکردنی ھەموو کەل و پەل و ئامێرە جۆراو جۆرەکان، کارەبای و میکانیکیەکان.
ب. پشکنینی ناوە ناوە بۆ سەرجەم پێداویستیە خزمەتگوزاریەکان و تەندروستیەکانی بەشەناوخۆکان.
ج. چالاککردنی کارەکانی وەک ئاسنگەری و دارتاشی پیشەییەکانی تر لە ناو وەرشەیەکی تایبەتدا.
د. پشکنینی ئەندازیاری ناوە ناوە بۆ باڵەخانەکان لە ڕوی بنیادنان و نوێژەنکردنەوە و سەرجەم پێوە لکاوەکانی وەک دەرگا و پەنجەرە پێداویستیەکانی تر.
ە. دابینکردنی سوتەمەنی پێویست بە پێی پێویستی بەشەناوخۆکان وە کارەکانی تری پەیوەندی دار بەم یەکەیە.
ز. چاودێریکردنی ئەو کەل و پەلانەی کە دێنە کۆگاوە و تۆمار دەکرێن دابەش دەکرێن و ڕۆیشت و دەکرێن وە ئەوانەشی کە لەکار دەکەون.
دووەم: بەشی نیشتەجێکردن لەم یەکانە پێک دێت:
١. یەکەی نیشتەجێ بوون لە کارەکانی ئەم یەکەیە.
ڕ. پێشوازیکردنی ئەو خوێندکارانەی کە مافی سودمەندبونیان ھەیە لە بەشەناوخۆکان.
ب. تەواوکردنی مامەڵەی نیشتەجێکردن لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ھەموو ساڵێک وە وەرگرتنی پێداویستیەکان و ڕکخستنی لە دۆسیەی تایبەت بە خوێندکار.
ج. دەرکردنی ئەستۆپاکی بۆ ھەر خوێندکارێک لە کۆتای ھەموو ساڵێک.
٢. یەکەی تۆماری ئیلکترۆنی لە کارەکانی ئەم یەکەیە:
ڕ. بەردەوامی دان بە پێگەی ئیلیکترۆنی و نوێکردنەوەی بە زانیاری تازەی تایبەت بە بەشەناوخۆکان.
ب. کار ڕایکردنی تۆمار ئیلیکترۆنی خوێندکاران پەرەپێدانی وئامارکردنی و بە ئارشیف کردنیان.
ج. دەرکردنی پێناسی تایبەت بەخوێندکارانی بەشەناوخۆکان لە سەرەتای ھەموو ساڵێکی خوێندن و وەرگرتنەوەی لە کۆتای ساڵ و پاراستنی لە دۆسیەی تایبەتی خوێندکارەکە.
٣. یەکەی چاودێری ھۆبەکانی بەشەناوخۆکان:
ڕ. بەدواداچونی کاری چاودێری و سەلامەتی ھەموو ھۆبەکانی نیشتەجێ بوون لە ڕووی پابەند بوون بە دەوام و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان بە پێی ڕێنمایی تایبەت بە چاودێری.
ب. بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕۆژانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆکان لە سەر بار و دۆخی بەشەکە لەڕوی پاک وخاوێنی و کەم و کورتی لە خزمەتگوزاری و پێداویستیە بنەڕەتیەکانی نیشتەجێ بوون شێوازی ھەڵس و کەوتی خوێندکاران وە بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت ھەفتانە لەسەر ئامادەگی خوێندکاران تۆماری ئامادەنەبوونی ڕۆژانەیان.
ج. بە دواداچوون لەسەر ڕاپۆرتەکانی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و حاڵاتە نا ئاساییەکان گرتنەبەری ڕێ وشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.
د. بە دواداچوون لەسەر ڕێکخستنی ھەموو تۆمارەکانی تایبەت بەبەشەناوخۆکان.
سێیەم: بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی:
لە کارەکانی ئەم بەشە ئەنجامدانی توێژینەوەی دەرونی و پەروەردەییە بە ھاوکاری و سود وەرگرتن لە پسپۆڕانی تایبەتمەند لە مامۆستایانی توێژەری پەروەردەی و سود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکانیان.
ئامادەکردنی وانەی مانگانە بۆ چاودێران و خوێندکاران بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەرکردایەتی کردن و بەڕێوەبردن وە ھەروەھا کردنەوەی خولی فریاکەوتنی سەرەتای و بەرگری شارستانی.
وە چەندین بەش و یەکەی تر کە بوونیان گرنگە لە ھەیکەلیەی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆکان بۆ بەڕێوەبرد نی ئەرکەکانی وەک بەڕێوەبەرایەتیەکی نموونەی.
لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆکانی زانکۆمان ئەم بەش و یەکانە وەکو پێویست بونیان نیە لە ئێستادا بەڵکو زۆربەی ئەم کارانە لە ڕێگای لیژنە تایبەتیەکانەوە ئەنجام دەدرێن.

بەرێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

 

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان

ژ ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشان شوێنی کارکردن
١  بەختیار صالح احمد  س. تێبینەران  بەرێوەبەر
٢  بەروار حمد ابراهیم  بەڕێوەبەر  کۆمپیوتەر+ هاتوودەرچوو+ کارگێری
٣  کۆسرەت باپیر مغدید  م.یاریدەدەر  ڕێکخستنی دۆسیەکان
٤  هیوا خدر رەسوڵ  ی. توێژەر  کۆمپیوتەر+هاتوودەرچوو+کارگێری

 

لیستی ناو و ئیشوکاری فەرمانبەرانی هۆبەی ٥ی ئازاری کوڕان

ژ ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشان بڕوانامە جۆری کار
١ بەهمەن حسێن پیرۆت ی. تێبینەر دبلۆم  لێپرسراوی هۆبە
٢ مهدی رسوڵ پیرۆت س. توێژەران بەکالوریوس چاودێر
٣ حسێن  حسن علی ی. توێژەر ماستەر چاودێری شەوانە
٤ عبداللە کمال احمد ف. بدالە ناوەندی هاتوو دەرچوو
٥  محمد عبداللە عزیز  تێبینەر  دبلۆم چاودێری ڕۆژانە
٦  ڕێبین قادر حمد  نوسەر  دبلۆم  تۆماری داتاکان
٧  زریان شێخە احمد  ی. توێژەر  بەکالوریوس کارگێری
٨  احمد سالار کریم  ی. توێژەر  بەکالوریوس چاودێری رۆژانە
٩  ئارام حاجی عزیز  ی. توێژەر  بەکالوریوس مۆڵەتی خوێندن( ماستەر)
١٠  باوەڕ عسمان حمد  پاسەوان  ئامادەیی  چاودێری شەوانە
١١  اسماعیل  حاجی حمد  ی. توێژەر  بەکالوریوس  کارگێری
١٢  صهیب عبدالکریم عمر  ی. توێژەر  بەکالوریوس  کۆگا
١٣  فەرهاد عبدالرحمان رشید  باخەوان  سەرەتایی  باخەوان
١٤  عبدالقادر اسماعیل رەسوڵ  شۆفێر  سەرەتایی  کارگوزار
١٥  صلاح مینە نبی  تێبینەر  بەکالوریوس  چاودێر
١٦  شەماڵ سلێمان سعید  تێبینەر  بەکالوریوس  مۆڵەتی خوێند( ماستەر)

 

هۆبەی کوڕان وکچانی قەڵادزێ

ژ ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشان جۆری کاری پێسپێردراو
١ احمد محمد محمود ی.س. توێژەر ل. هۆبە
٢ هەرێم صالح امین ماموربدالە

ئیشپێکەری بەدالەو کۆمپیوتەر و چاپ ونوسین

٣ سەرهەد قادر علی دەرونزانی  
٤ سەرباز حسێن حمد شوفێر شۆفێر
٥ احمد خضر مینە ف. کارگوزار باخەوان
٦ ئاوات حسێن علی ف. کارگوزار باخەوان
٧ خونچە عبداللە حمە ف. کارگوزار کارگوزار
٨ کلثوم عبداللە ابراهیم ف. کارگوزار کارگوزار
٩ ڕێزان عمر بابکر چاودێر چاودێر
١٠ صبریە رسوڵ محمد چاودێر چاودێر
١١ کانی عبدالغفور عثمان چاودێر چاودێر
١٢ کوێستان مصطفی حمدامین چاودێر چاودێر
١٣ ژیاوەر حسێن محمود چاودێر چاودێر
١٤ چرۆ خدر حمە چاودێر چاودێر
١٥ بهرە علی حسێن چاودێر چاودێر
١٦ امیر عوڵا برایم نوسەر  
١٧ احمد محمود احمد ف. کارگوار کارگوزار
١٨ ئاوارە حسێن علی ف. کارگوار کارگوزار
١٩ سیامەند حسن رسوڵ نوسەر  
٢٠ عبداللە علی عبداللە ف. کارگوار کارگوزار

 

هۆبەی شەهید گوڵەباخی کچان لە رانیە

ژ ناوی سیانی جۆری کاری پێسپێردراو
١ دڵسۆز محمود خضر ل. هۆبە
٢ ئەڤین حسن حمد کۆمپیوتەر+ نوسراوەکان
٣ کۆچەر حاجی حمە ئەو فەرمانبەرانە بە رۆژ دەوام دەکەن کاریان جاودێری کردن و  دابەشکردنی غاز و  پێدانی مٶڵەت و جێبەجێکردنی داواکاری خوێندکارانە بەگشتی و چاودێری کردنی ستافی کۆمپانیای صیانە و پاککردنەوە
٤ بێریڤان حسێن رسوڵ
٥ ڕوقیا احمد خدر
٦ ئەڤین عبدالرحمان ملا
٧ حنیفە حسن حمد
٨ شاپەری مغدید حسێن
٩ بێگەرد حمید حسێن کار ئەو فەرمانبەرانە   وەرگرتنی غیابات و چون بۆ نەخۆشخانە و جێبەجێکردنی داواکاری خوێندکارانە ووە چاودێری کردنی ستافی کۆمپانیای صیانە وپاکردنەوە
١٠ هێرۆ حمەصالح حمەکریم
١١ ماریا رسوڵ سمایل
١٢

ڕێوان کامەران محمد

١٣ شەیدا سوارە بابکر
١٤ زارا عبداللە محمود
١٥ ڕووناک علی حسن
١٦ ڕووپاک محمدامین
١٧ هاجەر مینە رسوڵ
١٨ هاوژین زرار ابراهیم
١٩

هاوڕاز علی عمر