University of Raparin Logo

تەندروستی و سەلامەتی

کاری سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بریتیە لە چاودێری کردن و بەدواداچوون و دابینکردنی کەشێکی تەندروست و سەلامەت بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ، لە ڕووی کارگێڕیەوە بەستراوە بە سەرۆکایەتی زانکۆ/نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ.
ئامانجەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە:

١- دابینکردنی کەشێکی تەندروست و سەلامەت بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ
٢- لابردنی سەرجەم مەترسیە جۆراوجۆرەکان لەسەر هەموو چین و توێژەکانی زانکۆ
٣- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ
٤- دروستکردنی هەماهەنگی و بەدواداچونی بەردەوام لەنێوان بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و سەرجەم هۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەکۆلێژەکان.
پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروست و سەلامەتی:
١-بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی
٢- فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتیەکە
٣- هۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە کۆلێژەکان
٤- کۆگای تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی
٥- بنکەی تەندروستی زانکۆ ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی:
یەکەم: ئەرکە سەرەکیەکانی (تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ) ئەنجام دەدات:
١. بەڕیوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و سەرجەم هۆبەکانی تەندروستی سەلامەتی کۆلێژەکان.
٢. پاراستن و خزمەتکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و کارگوزارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەیەکی گشتی.
٣. هۆشیار کردنەوەی سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ لەڕوی تەندروستی و سەلامەتیەوە لەڕێگەی کردنەوەی خول و سیمینار و وۆرکشۆپ و بڵاوکردنەوەی پڕۆشور.
٤. پێشبینی کردن و پێشگیری کردنی ڕوداوە نەخوازراوەکان لەزانکۆ
٥. بەدواداچون بۆ ئاو و خۆراکی زانکۆ لەسەرجەم بیناو بیر و کافتریاکان و بەشەناوخۆییەکان لەڕێگەی لیژنەیەکی کارای تەندروستی و سەلامەتی.
٦. هەڵمەتی ڕشاندن دژی مێروو حەشەرات ساڵی دووجار لەهەردوک کەمپەسی ڕانیە و قەلادزێ و بەشەناوخۆییەکان و میوانخانەی زانکۆ.
٧. چاودێری کردن و پڕکردنەوەی سندوقەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەسەرجەم بینا و کۆلێژەکانی زانکۆ و پێدانی ڕێنمای لەسەر بەکارهێنانی ماددەکانی ناوسندوقەکان.
٨. چاودێری کردن و پڕکردنەوەی ئاگرکوژێنەوکانی زانکۆ لەسەرجەم بیناو باڵەخانەکانی زانکۆ، بۆ پێشگیری کردن لەڕوداوی ئاگرکەوتنەوە و کۆنتڕؤڵکردنی مەترسی ئاگرکەوتنەوە. هەروەها پێدانی زانیاری لەسەر بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوەکان.
٩. سەرپەرشتی کردن و هەماهەنگی بنکەی تەندروستی زانکۆ و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی بنکەی تەندروستی زانکۆ کە سەرجەم چین و توێژەکان لێی سودمەندببن بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆ.
١٠. دیاریکردنی مەرج و ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی بۆ کافتریاکان وبەپێی ستانداردی جیهانی.
١١. کۆکردنەوە و لەناوبردنی پاشەرۆکانی زانکۆ بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و هەوڵدان بەرەو ڕیسایکلین.
١٢. شۆردن و پاککردنوەی تانکی و عەمبارەکانی ئاوی زانکۆ لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەناوخۆییەکان ساڵانە.
١٣. گرنگی دان و چاودێری کردنی سەرجەم تاقیگەکانی کۆلێژەکان لەڕوی تەندروستی و سەلامەتیەوە هەروەها هەوڵدان بۆ بەستانداردکردنی تاقیگەکان لەڕوی تەندروستی و سەلامەتیەوە.
١٤- چاودێری کردن و بەدواداچوون بۆ دەرگاکانی سەلامەتی لەسەرجەم بیناو باڵەخانەکانی زانکۆ.

دووەم: ئەرکە لاوەکیەکانی (تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ) ئەنجام دەدات:
١.ئەرشیفکردنی سەرجەم دۆکیومێنت و داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشێوەی ئەلیکترۆنی و فایلات.
٢. هەڵواسینی ژمارە و لۆگۆ لە ڕێڕەوەکانی دەرجون و ژمارەی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنەپێویستەکان.
٣. پشکنین و بەدواداچوونی ڕۆژانەی لیژنەکان و تۆمارکردنی چالاکیەکان
٤. پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئاوی زانکۆ ساڵانە یان کاتی پێویست.
٥. گرنگی دان بە ژینگەی کشتوکاڵی زانکۆ.
سێیەم: پەیوەندی ناوخۆیی:
١.پەیوندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سەرجەم هۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان.
٢. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سەرجەم کۆلێژ و ڕاگری کۆلێژەکان بۆ بەرەو باشتربردنی ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان.
٣. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سەرجەم بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتیەکان.
٤. پەیوەندیمان لەگەڵ لێپرسراوانی بەشەناوخۆییەکان
٥. پەیوەندیمان لەگەڵ بنکەی تەندروستی زانکۆ و بنکەی پۆلیسی زانکۆ

چوارەم: پەیوەندی دەرەکی:
١.پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (دەزگای دڵنیایی جۆری) بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و سەلامەتی.
٢. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین.
٣. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی ڕاپەڕین
٤. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەرگری شارستانی (ئاگرکوژێنەوە).
٥. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین.
٦. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ کۆمپانیا پاککەرەوەکانی سنوەرەکە.
٧. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین.
٨. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین.
٩. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین و قایمقامی ڕانیە.
١٠. پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ڕاپەڕین.
١١- پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین

ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارە مۆبایل:
ئاسیا:٠٧٧٢٦٢٧١٢٤٨ کۆڕەک ٠٧٥٠١٩٠٩٢٥٦

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن

ژ. ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
1 پێشڕەو خدر ابراهیم مامۆستای یاریدەدەر بەڕێوەبەر پەرستاری ماستەر
2 نەجیبە محمد بایز فەرمانبەر فەرمانبەر/تاقیگەکان تاقیگە دیبلۆم
3 کوردستان مصطفى عبدللە فەرمانبەر فەرمانبەر/تاقیگەکان تاقیگە دیبلۆم
4 ئارێز حمد امین سلێمان فەرمانبەر فەرمانبەر/ل.کافتریاکان تەندروستی کۆمەڵ دیبلۆم
5 ئاوارە ئەنوەر عمر فەرمانبەر فەرمانبەر/ل. کۆگا تەندروستی کۆمەڵ دیبلۆم
6 بەهار ابراهیم خضر فەرمانبەر مۆڵەت تەندروستی کۆمەڵ خوێندکاری زانکۆ
7 دیار محمد بایز فەرمانبەر چاپ و نووسین + ئەرشیڤ    
8 تاڤگە صلاح عولا فەرمانبەر      
9 ئاوارە انور عمر فەرمانبەر      
10 هاوژین حمدامین صۆفی فەرمانبەر لیژنەی چاودێری کافتریاکان و بەشەناوخۆییەکان