University of Raparin Logo

وته‌ی سه‌رۆکی زانکۆ

پەیامی سەرۆکی زانکۆ   

خوێنەر و خوێندکارانی ئازیز:  

بە خێربێن بۆ ماڵپەری زانکۆی ڕاپەرین ، بەپێویستی دەزانین سوپاستان بکەین بۆ گرینگیدان بە ماڵپەری زانکۆکەمان، لەم ماڵپەرە تایبەتەدا دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر ڕەوشی خوێندن دەستەی زانستی و چالاکییە زانستی و هونەرییەکانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکەمان بە دەست بهێنن.
خۆشەویستان زانکۆی ڕاپەڕین ناوەندێکی خوێندنی باڵا-ی تازە دامەزراوە ،گەشە پێدان و گرنگی دان بەو زانکۆیە ئەرکی هەموو زانستخوازێکە  .
بۆیە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمان لە بوارە زانستییەکان و ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێ-ی خوێندکاران کە بە توانابن و ئاشنابن بە زانست و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی سەردەمیانە ، ئامانجمانە لە ڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆمانەوە دەروازە واڵا بکەین بۆ پەیوەندیە ئەلیکترۆنیەکان بە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم تا خوێندکاران بە زانکۆمان و یاساکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشنابن و پابەندبن .
 لە ئێمە هاوکاری و کار ئاسانی بۆ خوڵقاندنی کەش و هەوایەکی گونجاو لە ئێوەی فێرخوازیش گرنگیدان بە خوێندن و گەشەی زانستی و ڕۆشنبیری بۆ خزمەتی ووڵاتەکەمان لە ئێستا و داهاتوودا .

                                                                                                            پ.ی.د.موفق خالیدابراهیم

                                                                                                          سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

 

 

 

پەیامی سەرۆکی پێشووی زانکۆی راپەڕین
خوێندکاران و مامۆستایانی خۆشەویست...
بەخێربێن بۆ ماڵپەری فەڕمی زانکۆی ڕاپەرین، لەم ماڵپەڕەدا تۆی وەرگرو خوێنەر، تۆی خوێندكارو مامۆستاو فەرمانبەر، زانیاری پێویست و تەواو دەربارەی پڕۆسەو سیستەمی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین، و ستافی كارگێڕی و زانستی زانكۆ و زانیاری پەیوەست بەچالاكییە زانستیی و رۆشنبیریی و هونەرییەكان بەردەستدەهێنیت، بۆ زیاتر سود گەیاندن و شارەزابونتان دەربارەی میكانیزم و شێوازو دەرفەتەكانی خوێندنی بەرایی بەكالۆریۆس و خوێندنی باڵاو كۆرسەكانی فێبربونی زمان.
یەکێکی تر لەسودەکان، جگەلە گەیاندن وگواستنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانی زانکۆ، ناساندنی رۆڵی جوانی زانکۆیە بەکۆمەڵگا بەتێرمی توانای کارامەیی و عەقڵانیەت لەم ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەوە.
ئازیزان، زانكۆی راپەڕین، یەكێكە لەزانكۆ نوێیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق و لەساڵی (2010) لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەوڵ و كۆششی زانستخوازان دامەزرێنرا، وەک پێوستەیەکی مێژویی بۆ دەڤەرەکە. لەئێستاشدا زانكۆی راپەڕین بۆ بەردەوامبون و گەشەپێدانی پێویستی بەهەوڵ و كۆشیی زانستخوازان هەیە.
بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، و خوێنەران، بەخوێندنی سەردەم و گەشەسەندنەكانی زانكۆی راپەڕین و پڕۆسەی خوێندنی هاوچەرخ و سەردەمیانە لەسەرتاسەری دنیا، پێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەرین، گرنگی زۆر دەدات بەهەواڵ و زانیارییەكانی پەیوەست بەخوێندن و پڕۆسەی فێركردن و تەكنۆلۆژیای فێركردن.
ئێمە لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەكۆلێژو سەنتەرەكان و پێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆمانەوە، هەوڵ و تواناكانمان خستۆتەگەڕ، بۆ هاریكاری و کارئاسانی بۆ ئەفراندنی کەشێكی گونجاوی خوێندن و فێركردن، هەربۆیە هیواخوازین ئێوەی فێرخوازیش گرنگی بەپڕۆسەی خوێندن و فێركردن و گەشەكردنی زانستی و ڕۆشنگەری بدەن بۆ خزمەتكردنی نیشتمان و وڵاتمان .
پ.د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی پێشوی زانکۆی ڕاپەڕین