University of Raparin Logo

نوسينگه‌ى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران

ئيشوكاره‌كانى نوسينگه‌ى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران
كاره‌كانى نوسينگه‌ى ياريده‌ده‌ر بريتين له‌ راييكردنى ئيشوكاره‌كان، و جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى به‌ڕێز ياريده‌ده‌ری سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى گشتى سه‌رپه‌رشتيى سێ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی ده‌كات:-
ا- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی تۆمارى گشتیی
ب- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی به‌شه‌ناوخۆييه‌كان
ج- به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيی چالاكيى وه‌رزشی و ڕۆشنبيری
كاره‌كانى نوسينگه‌ى ياريده‌ده‌ريش به‌م شێوه‌يه‌ن:-
١- ده‌ركردنى فه‌رمانى زانكۆيی بۆ (پێكهێنانى ليژنه‌، به‌خشين و دانانى ئه‌ندامى ليژنه‌، ... تاد).
٢- گشتاندنى نوسراوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى خوێندكاران، كه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى تره‌وه‌ دێن، ئاراسته‌كردنى بۆ كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ په‌يوه‌ندداره‌كان.
٣- به‌رزكردنه‌وه‌ى نوسراوى كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كان، و داواكاريى خوێندكاران بۆ وه‌زاره‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندداره‌كان.
٤- ئاماده‌كردنى (پلانى ساڵانه‌ى وه‌رگرتن)ى خوێندكاران له‌ زانكۆماندا.
٥- راييكردنى كاروبارى وه‌رگرتنى خوێندكاران.
٦- راييكردنى كاروبارى (گواستنه‌وه‌، دابه‌زين)ى خوێندكاران له‌ زانكۆكانى تره‌وه‌ بۆ زانكۆمان و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
٧- ده‌ركردنى گشتاندن و ڕێنمایی تايبه‌ت به‌ كاروبارى خوێندكاران بۆ كۆلێژ و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كان.
٨- لێكۆڵينه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ كێشه‌ جياوازه‌كانى خوێندكاران.
٩- وه‌رگرتنى سكاڵاى خوێندكاران و به‌دواداچون بۆی.
١٠- سه‌رپه‌رشتيكردنى كۆنفرانسی زانستيی ساڵانه‌ى خوێندكاران تايبه‌ت به‌ (توێژينه‌وه‌ى ده‌رچون).
١١- سه‌رپه‌رشتيكردن و چاودێريكردنى هه‌ر پڕۆسه‌يه‌كى راپرسی په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى خوێندكاران.
١٢- ئاراسته‌كردنى (ڕێزو سوپاس) بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى ليژنه‌ جياوازه‌كان له‌پای ماندوبونيان له‌ به‌جێگه‌ياندنى ئه‌ركه‌كانيان.
١٣- ئاراسته‌كردنى (ڕێزو سوپاس) بۆ كه‌س و لايه‌نه‌ جياوازه‌كان له‌پای هاوكاری و كۆمه‌ككردنى زانكۆ و خوێندكارانی.
١٤- ئاراسته‌كردنى (ده‌ستخۆشی) بۆ خوێندكار و مامۆستايانى كۆلێژ و به‌شه‌كان له‌پای ئه‌نجامدانى چالاكيی هه‌مه‌جۆرى زانست كه‌لتوری.
١٥- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌ ڕۆشنبیرییه‌کان له‌ زانکۆمان.
١٦- جگه‌ له‌و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه‌، به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران له‌مساڵى خوێندندا به‌ فه‌رمانى تايبه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی پێدراوه‌ (پێدانى مۆڵه‌ت، كاروبارى ليژنه‌ى سوته‌مه‌نى، كاروبارى ليژنه‌ى چاككردنه‌وه‌).