University of Raparin Logo
  • وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

  • خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

    خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

  • دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

    دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

دواین هەلی گۆڕینی زانكۆ بۆ كاندیدانی تواناسازی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دوایین جار دەرگای گۆڕینی زانکۆ بۆ کاندیدەکانی تواناسازی دەکاتەوە لە بەرواری (١/١٥/ ٢٠١٣) تا ( ٢٠١٣/٢/١٥). فۆرمی تایبەت بە گۆڕینی زانکۆ لە ڕێکەوتی(١/١٥ /٢٠١٣) لەسەر ماڵپەڕی سەرەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی دادەنرێت.
ئەو کاندیدانەی دەیانەوەێت زانکۆ بگۆڕن پێویستە لە ماوەی دیاریکراودا فۆرمەکە پڕ بکەنەوە. لە دوای (٢٠١٣/٢/١٥) ەوە هیچ داواکارییەکی گۆڕینی زانکۆ سەیر ناکرێت. 
لە ساڵی نوێوە تەواوی سیستمی ناردنەدەرەوە و هەڵسەنگاندنی ئۆفەری ئەکادیمی و چاودێریکردنی ڕەوشی بەرەوپێشچوونی زانستی کاندیدەکان  و میکانیزمی سەرفکردنی موستەحەقاتی داریی  سەرلەنوێ ڕێکدەخرێتەوە، لە سیستمی نوێدا پارەی کرێی خویندن ڕاستەوخۆ دەدرێتە زانکۆکان بۆیە ئەم سیستەمە چیتر ڕێگا بە گۆڕینی زانکۆ نادات.
پێویستە کاندیدەکان بەر لە سەفەر کردنیان تەواو دڵنیا بن لە وردەکاری ئۆفەری ئەکادیمی و ناوەرۆکی کۆرسەکانیان و خۆیان زیاتر ماندوو بکەن بۆ ئەوەی مەرج و پێداویستییەکانی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆکانیان دەستەبەر بکەن بەتایبەت ئەو مەرجانەی پەیوەندیدارن بە ئاستی زمانی ئینگلییزی و پیداویستییە ئەکادیمییەکانی دیکەوە  تاوەکو ناچار نەبن بیر لە گۆڕینی زانکۆکانیان بکەنەوە. تێبینی: •ئەم بڕیارە ئەو کاندیدانە ناگرێتەوە کە لە زانکۆی یەکەمیان دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردبێت و پارەی کرێی خوێندنیان دابێت و ئێستا بیانەوێت بڕۆنە زانکۆیەکی دیکە . •هەروەها ئەو کاندیدانە ناگرێتەوە کە لە زانکۆی یەکەمیان دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردبێت و دواتر بەفەرمی لە لایەن زانکۆ یان سەرپەرشتیارەکەیانەوە بە سەرنەکەوتوو ئەژمار کرابن.

کۆلێژ و بەشەکان

  • ئەندازیاری شارستانی

    كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه‌ ئه‌ندازیاران و بیناسازی له‌ ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به‌ زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه‌ ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی له‌ دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌. به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی

  • زانست

    کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر

  • زانستە مرۆڤایەتیەکان

    كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا). ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار. ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.

    لە چوار بەش پێکهاتووە

  • پەروەردە

    ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.

    پێکهاتەى کۆلێژ لە ڕووى بەشەوە

    بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە دوو بەش پێکهاتووە: زمانى (کوردى + عەرەبى)

  • سامانی ئاژەل

    بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.

  • پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه‌، دارستان، باخی میوه‌، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له‌ بواره‌ جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.

  • پەرستاری

    دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه‌ ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ بڕوات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری

  • پەروەردەی بنەڕەت

    کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).

    لەم بەشانە پێکدێت

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی بەیانیان

6

کۆلێژ


22

بەش

230

مامۆستا


4119

خوێندکار

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی ئیواران

3

کۆلێژ


14

بەش

100

مامۆستا


1169

خوێندکار

ئەندامین

DAAD
irex

                      
erasmusmu

EURAS
IAU