University of Raparin Logo
  • وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

  • خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

    خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

  • دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

    دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر

ئه‌م به‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌شه‌ زانستییه‌كانى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، كه‌ بۆساڵى خوێندنى (٢٠١٢-٢٠١٣) كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م به‌شه‌ ده‌رچووانى پۆلى(١٢)ى به‌شى زانستى وه‌رده‌گرێت به‌شێوازى (قبوڵ مه‌ركه‌زى) له‌ناوه‌ندى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خوێندن له‌م به‌شه‌دا (٤) ساڵه‌ و سیسته‌مى خوێندنى ساڵانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ده‌رچوانى به‌شه‌كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس (B.Sc) ده‌بن له‌به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر له‌ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت. ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن به‌پیشه‌ى مامۆستا دابمه‌زرێن له‌خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كان, هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت دابمه‌زرێن و كاربكه‌ن.

پەیامی بەش
بەشی كۆمپیوتەر یەكێكە لە بەشە گرنگەكانی کۆلێژی پەروردەی بنەڕەت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیە بەرچاوەكانی ئەم كۆمەڵگەیە, ستافێكی بە تواناو خەم خۆری هەیە، كە هەوڵ دەدات بو پێدانی زانیاری بەكەڵك و پێویست و نمونەیی هاوشانی خۆی بە گوێرەی ستانداردی جیهانی, په‌روه‌رده‌كردنی تاكێكی بەتوانا و خەم خۆری كۆمەڵ لەڕێگای گەشەپێدانی بەهرە و توانای خوێندكار، كە لە بوارەكەی خۆیدا سەركەوتوبێت وپشتیوانی بوارەكانی ناو كۆمەڵگا بكات.

دیدی بەش
بەشی كۆمپیوتەر هەوڵدەدات ببێتە خوێندنگایەك، كە خوێندكار دەگەیەنێتە ئاستێكی بەرز لە ڕوی زانست و ڕەوشت لەڕێگای دانانی پلانی تۆكمە لە پرسی فێركردندا و بەستنەوەی هەردوو لایەنی تیۆری و پڕاكتیكی بەیەكەوە، بەشێویەك كە پڕۆسەی فێركردن بەرەو پێشچونێكی بەردەوام بەخۆیەوە بببینێت لە ڕێگای بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای تازە و سەرئەنجام تاكێكی لێهاتوو لە تاییەتمەندییەكەی خۆیدا پێشكەش بە كۆمەڵگا بكات.

ئامانجی بەش
پلانی خوێندن لە بەشی كۆمپیوتەر دروست كراوە بەشێوەیەكی پتەو و بە توانایەكی زانستی بەرز بۆ خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا.
گەشەپێدانی بەهره و توانای خوێندكاران بۆ دروست كردنی كەسایەتیەكی سەركەوتوو و بەتوانا و ئامادە لەبەردەم خێرایی پێشكەوتنی ژیاندا.
بەكارهێنانی شێوازی تازەو سەركەوتوو لە بواری وانەوتنەوە و دابینكردنی هەموو كەل وپەل و پیداوستیەكان بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە ئاستی بەشە هاوپسپۆڕیەكان.
پشتگیری كردن لە هەموو پڕۆژەیەك، كە دەبێتە پاڵپشت بۆ بەشەكە.
گەشەپێدان و پشتگیری كردنی ئیشی بەكۆمەڵ.
گەشەپێدانی توانای ماموستا و فەرمانبەرانی بەشەكە و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی.
پشتگیری كردن و یارمەتی دانی هەموو بەشەكانی کۆلێژی و زانكۆ لە بواری تەكنەلۆجیا و كۆمپیوتەر.
ببێتە بەشێكی گرنگ و كارا لە سەر ئاستی کۆلێژی بە تایبەت و لەسەر ئاستی زانكۆ بەگشتی, ئەمەش لە پێناوی بەرزكردنەوی ئاستی زانكۆ و گەیاندنی بە پێگە نمونەییەكان لە ڕیزبەندی زانكوكانی ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر.

کۆلێژ و بەشەکان

  • پەروەردەی بنەڕەت

    کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).

    لەم بەشانە پێکدێت

  • زانستە مرۆڤایەتیەکان

    كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا). ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار. ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.

    لە چوار بەش پێکهاتووە

  • پەرستاری

    دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه‌ ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ بڕوات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری

  • پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه‌، دارستان، باخی میوه‌، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له‌ بواره‌ جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.

  • ئەندازیاری شارستانی

    كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه‌ ئه‌ندازیاران و بیناسازی له‌ ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به‌ زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه‌ ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی له‌ دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌. به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی

  • پەروەردە

    ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.

    پێکهاتەى کۆلێژ لە ڕووى بەشەوە

    بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە دوو بەش پێکهاتووە: زمانى (کوردى + عەرەبى)

  • زانست

    کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر

  • سامانی ئاژەل

    بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی بەیانیان

6

کۆلێژ


22

بەش

230

مامۆستا


4119

خوێندکار

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی ئیواران

3

کۆلێژ


14

بەش

100

مامۆستا


1169

خوێندکار

ئەندامین

DAAD
irex

                      
erasmusmu

EURAS
IAU