University of Raparin Logo
  • نۆ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنیان تەواوکرد

    نۆ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنیان تەواوکرد

  • وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

  • خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

    خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بۆ ئێواران


ڕاگری خوێندنی ئێواران له‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت: د.احمد محمود احمد
کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بۆ ئێواران له‌ ساڵی ٢٠١٢ خوێندنی ئێوارانی بۆ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ له‌ دوو به‌شی كوردی و بیركاری و دواتر له‌ ساڵی ٢٠١٤ دوو به‌شی تر به‌ خوێندنی ئێواران زیاد كرا، كه بریتین له‌ به‌شی زانستی گشتی و عه‌ره‌بی، كه‌ ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ تایبه‌ته‌ بۆ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌. وە دواتر بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ دوو بەشی زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمەڵایەتی لە ئێواران تایبەت بە هەم مامۆستایانی پەروەردە و هەم تایبەت بە دەرچووانی ئامادەیی کرایەوە.

کۆلێژ و بەشەکان

  • زانست

    کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر

  • پەرستاری

    دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه‌ ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ بڕوات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری

  • پەروەردەی بنەڕەت

    کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).

    لەم بەشانە پێکدێت

  • پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه‌، دارستان، باخی میوه‌، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له‌ بواره‌ جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.

  • زانستە مرۆڤایەتیەکان

    كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا). ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار. ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.

    لە چوار بەش پێکهاتووە

  • ئەندازیاری شارستانی

    كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه‌ ئه‌ندازیاران و بیناسازی له‌ ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به‌ زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه‌ ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی له‌ دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌. به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی

  • پەروەردە

    ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.

    پێکهاتەى کۆلێژ لە ڕووى بەشەوە

    بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە دوو بەش پێکهاتووە: زمانى (کوردى + عەرەبى)

  • سامانی ئاژەل

    بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی بەیانیان

6

کۆلێژ


22

بەش

230

مامۆستا


4119

خوێندکار

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی ئیواران

3

کۆلێژ


14

بەش

100

مامۆستا


1169

خوێندکار

ئەندامین

DAAD
irex

                      
erasmusmu

EURAS
IAU