لە مانگی نیسانی ٢٠١٣ زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە ئەندامی هەمیشەیی لە ڕێکخراوی زانکۆکانی جیهان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی و دروستکردنی پەیوەندی و زیاتر ناساندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە زانکۆکانی دەرەوە.ڕێکخراوی زانکۆکانی جیهان که له ساڵی ۱۹۵۰ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی چالاکی خونندنی بالا سه‌ر به یونسکۆ دامه‌زراوه ، به مه‌به‌ستی به‌یه‌کگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌ت به خوێندنی باڵا له زیاتر له ۱۲۰ وڵات‌دا به مه‌بەستی هه‌ماهه‌نگی کردن و هاوکاری کردنی یه‌کتر،
ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌ندامه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی و جیهانی دا. ئه‌م رێکخراوه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی به فه‌رمی هاوکاری ئه‌نداماکانی ئه‌کات وله هه‌وڵدایه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی ئه‌ندامه‌کانی و پڕکردنه‌وه‌ی که‌م و کوریهکانیان. به‌ڕێوه به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی زانکۆی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به گرینکی بوونی به ئه‌ندامی کردن له‌م ڕێکخراوه‌دا، ئه‌وەی ڕوونکرده وه که ماوه‌یەکی زۆر به‌رده‌وام کاری کردوه بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه، م په‌یمان ڕه‌مه‌زان باسی له‌وه کرد دوای به‌شداریکردنی زانکۆی ڕاپه‌رین له کۆنفرانسی زانکۆکانی جیهان له ئه‌مریکای لاتین، له وویلایه‌تی پۆرتۆریکۆ، شاری سانوان، وه‌ک نوێنه‌ری زانکۆ به هاوکاری سه‌رۆکی زانکۆ توانیویانه که باس له سیستمی خوێندی باڵا له کوردستان و ڕه‌وشی خوێندن له زانکۆی ڕاپه‌ڕین بکه‌ن، هەروەها باسی له کراوه‌یی ئه‌م ریێکخراوه کرد بۆ وه‌رگرتنی زانکۆی ڕاپه‌رین له کاتیک دا که زانکۆی ڕاپه‌رین ته‌نها ته‌مه‌نی ٢ساڵه.له ئێستادا رێکخراوی زانکۆکانی جیهان زیاتر له ٦٣٠ ئه‌ندامی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. بۆیه ئه‌مه ئه‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بۆ زیاتر ناساندنی زانکۆی ڕاپه‌ڕین .