University of Raparin Logo
  • نۆ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنیان تەواوکرد

    نۆ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنیان تەواوکرد

  • وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

  • خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

    خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکاتەوە، ئەوانەی نیشتەجێی هەمیشەیی دەرەوەی شارن، دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەكانی زانکۆ نیشتەجێ بن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، پێویستە لە ڕۆژی هەینییەوە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٩/٢٩ كاتژمێر ( ٩ بۆ ١١)ی پێش نیوەرۆ و كاتژمێر (٢ بۆ ٦)ی ئێوارە و ڕۆژانی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون لە بەشەناوخۆییەکانی ڕانیە و قەڵادزێ .


تێبینی: رۆژی هەینی و شەممە کە دەكاتە ڕێکەوتی ٢٩-٣٠ ئەیلولی ٢٠١٧، دەوامی فەرمی نیە فەرمانبەرانی دارایی زانکۆ ئامادە دەبن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكان بەڵام لە ڕۆژانی دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی مامەڵەكان ڕایی دەكرێن.

شێوازی خۆتۆماركردنی خوێندكاران لە بەشەناوخۆییەكانی (زانكۆی راپەڕین).
ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێن لەلایەن خوێندكارەوە پێش نیشتەجێبوونی لە بەشەناوخۆییەكانی (زانكۆی راپەڕین):
یەكەم: پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی خۆتۆماركردنی لە بەشەناوخۆییەكان بەشێوەی (ئۆنلاین)‌ و لە رێگای وێب سایتی (زانكۆی راپەڕین)، كە بە كۆمەڵێك زانیاریی ورد ئامادەكراوە. (كلیك بكە بۆ فۆرمی ئیلكترۆنی- پێویستە ئیمەیڵی زانکۆت کراوە بێت).

دووەم: هێنانی وصلی پارەی نیشتەجێبوون بە بڕی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی (زانكۆی راپەڕین).

سێ یەم: دابەشكردن بەم شێوەیە دەبێت:
گروپی یەكەم: خوێندكارانی (كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان) بە یەكەوە.
گروپی دووەم: خوێندكارانی (كۆلێژی پەروەردە) + هەردوو بەشی (سامانی ئاژەڵ، باخداری). بە یەكەوە. شوێنی دابەشكرن هۆبەی بەشەناوخۆی كچان وكوڕانی قەڵادزێ.
گروپی سێیەم: خوێندكارانی (كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) بە یەكەوە.
گروپی چوارەم: خوێندكارانی هەردوو كۆلێژی (زانست، پەرستاری) + بەشی (ئەندازیاریی شارستانی) بە یەكەوە.

چوارەم: ئەو خوێندكارنەی كە بەیەكەوە ژوور وەردەگرن دەبێت لە هەمان گروپ بن بەو شێوەیەی لەسەرەوە دیاریكراوە لە كاتی داواكردن پێویستە هەرسێك خوێندكارەكە ئامادە بن بە پێچەوانەوە تاكو هەرسێكیان ئامادە نەبن ژوریان پێنادرێت.

پێنجەم: ئەو خوێندكارانەی لە بارێكی تایبەتدان وەك بوونی خوشك یان ئەندامی یەك خێزان یان بوونی برا بە هەمان شێوە لە هەمان بەشەناوخۆیدا یان بوونی كەم ئەندام یان نەخۆشی درێژخایەن هەر حاڵەتێكی تری لەم شێوەیە پێویستە لە كاتی دابەشكردنی بەشەناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆكان ئاكادار بكەنەوە بە مەبەستی كارئاسانی بۆیان بێ ئەوەی حسابی ئەوەیان بۆ بكرێت كە لە هەمان گروپ بن یان هەر كارئاسانیەكی تر كە پێویست بكات.

شەشەم: هەر خوێندكارێك دوو وێنەی رەنگا و رەنگی تازەی بهێنێت، لەگەڵ كۆپی هەر یەك لە (پێناسی باری كەسێتی، كارتی نیشتەجێ بوون، پێناسی تایبەت بە زانكۆ و بخرێنە ناو زەرفێكی نامە) بە مەبەستی دروستكردنی پێناسی(باج) تایبەت بە بەشەناوخۆكان.
حەوتەم: بارمتەی دارایی بە بڕی (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار، لە بەرامبەر پاراستنی كەل و پەلی بەشەناوخۆییەکان ئەگەر زیانی نەگەیاند لە كۆتاییدا بۆی دەگێڕدرێتەوە.

هەشتەم: ئەو خوێندكارانەی بە گواستنەوە هاتوون داوای بەشەناوخۆی دەكەن پێویستە پشتگیری بەشەكانیان پێبێت.

خوێندكار كاتێك خۆی تۆمار دەكات لە بەشەناوخۆییەكانی (زانكۆی راپەڕین)، بەڵێندەدات بەمشێوەیە:
بەڵێندەدەم پابەندبم بە سەرجەم ئەو یاسا و رێنماییانەی تایبەتن بەنیشتەجێ بوون لە بەشەناوخۆییەكان، بەپێچەوانەوە ملكەج دەبم بۆ هەموو ڕێكارێكی یاسایی‌ و كارگێڕی و سزایەك تا رادەی گەیشتن بە دورخستنەوە‌ و بێبەشبوون لە نیشتەجێ بوون لە بەشەناوخۆییەكان.( كلیك بكە بۆ بینینی پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانكۆی راپەڕین).
بەڵێندەدەم بە پەیڕەوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: (پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانكۆی راپەڕین)
1. پابەندی تەواوی یاسا و رێنماییەكان‌ و خووڕەوشت ‌و سیفات بەرزی، مامەڵە لەگەڵ ستافی كارگێری، بەوپەڕی رێزەوە‌ و جێبەجێكردنی هەموو ئەوانەی ئاراستەم دەكرێن لە چۆنێتی هەڵسوكەوتكردن.
2. پابەندەبم بە كاتەكانی چونەدەرەوە‌ و هاتنەژورەوە بۆ بەشەناوخۆییەكان‌ و داخستنی دەرگای سەرەكی.
3. هاتن ‌و چوون بۆ ناو بەشەناوخۆكان تەنها لە رێگای پرسگەوە دەبێت، بە هیچ شێوەیەك هاتووچۆ لە رێگای پەیژەكانی سەلامەتییەوە نابیت لە كاتە ئاساییەكاندا، تەنها بۆ حاڵەتە كتوپڕ‌ و نەخوازراوەكان (طوارئ ) نەبێت.
4. رێگەنەدان بە كەسی نزیك‌ و میوان بە هاتنەناوەوە یان‌ مانەوە لە بەشەناوخۆییەكان، پارێزگاریكردنی تەواوی هێمنی‌ و ئارامی.
5. خوێندكار بەرپرسیارە لە هەر زیانێكی مادی لە ناو ژوور، یان راڕەوەكان ‌و چێشتخانە و مرافیق‌ و هەر شوێنێكی تری بەشەناوخۆیی.
6. پاكوخاوێنی ژوور‌ و راڕەوەكانی بەشەناوخۆیی و فڕێنەدانی زبڵ و خاشاك ‌و پیسی ‌و پاشماوەی خواردن لە باڵەكۆنەكان ‌و هیچ شوێنێكی تر، جگە لە شوێنی تایبەتمەند.
7. بەكارنەهێنانی هەموو ئامێرێكی كارەبایی (سحب عالی) راكێشانی بەرز لە هێزی كارەبا.
8. نەهێنانە ژورەوەی قەدەغەكراوەكان، وەك (خواردنەوە کحولیە سەرخۆشكەرەكان، مادە بێهۆشكارەكان بە هەموو شێوەكانییەوە، نێرگەلە، دۆمینە و طاولە ‌و وەرەقەی قومار ‌و چەك بە مۆڵەت ‌و بێ مۆڵەت، ئامێرە برینداركەرەكان، و هەرشتێكی تر كە لەگەڵ پەیڕەوی بەشەناوخۆیی ‌و دابونەریتی كۆمەڵ نەگونجێ.
9. نەكێشانی جگەرە لە ژوور ‌و راڕە‌و و شوێنی كۆبوونەوە ‌و شوێنە گشتییەكاندا.
10. نەمانەوەی خوێندكار لە دەرەوەی بەشی ناوخۆیی تەنها بە ئاگاداری ئیدارەی بەش ‌و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختی بەخێوكەری خوێندكار نەبێ.
11. نەهاتن (غیاب بوون) لە بەشەناوخۆیی بەبێ بیانوی یاسایی.
12. پێنەدانی زانیاری نادروست بە ستافی كارگێڕی بەشەناوخۆییەكان، یان زانیاری هەڵە لەسەر بەشەناوخۆییەكان بە لایەنی پەیوەندیدار.
13. دوركەوتنەوە لە هەر هەڵسوكەوت‌ و رەفتارێك كە ببێتە هۆی لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی زانكۆ.
14. هاتنەژوورەوەی خوێندكار، یان كارئاسانیكردن بۆ هاتنەژوورەوەی هەركەسێك لەسەر پەرژین (سیاج)، یان هەر رێگایەكی تر، جگە لە دەرگای سەرەكی ‌و كاتە رێپێدراوەكان. بە پێچەوانەوە حسابی تاوانەكانی (دزی، رفاندن، هێنانی موادی قەدەغەكراو وەك تەقەمەنی مادەی بێهۆشكەر ، تاد...). جگە لە بێبەشكردنی لە بەشەناوخۆیی، بەو تاوانانەش سزا دەدرێت.
15. خوێندكار بەڵێن دەدات بە رادەستكردنەوە (تسلیم)ی ئەو كەلوپەلانەی لە ئەستۆی دان، كە تایبەتن بە بەشەناوخۆییەكان پێش بەجێهشتنی، هەر وەك چۆن یەكەمجار وەریگرتوون، بە پێچەوانەوە هەموو ئەو زیانانەی دەكەونەئەستۆ كە لێی دەكەوێتەوە.
16. خوێندكار بەڵێندەدات بە بەجێهێشتنی بەشەناوخۆیی بۆ رۆژی دوایی، كە زۆرترین ماوەیە دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ.
17. خوێندكار پابەند دەبێت بەو ئاگادارییانەی كە بەردەوام دەردەچن لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەكان‌ و لە چوارچێوەی (پەیڕەوی بەشەناوخۆیی زانكۆی راپەڕین)‌ و یاسا‌ و رێنماییە كارپێكراوەكان كە لە تابلۆی ئاگادارییەكان هەڵدەواسرێن.
سزاكانی خوێندكار:
بەندی یەكەم: ئەوكارانەی كە خوێندكار دووردەخاتەوە ‌و بێبەشی دەكات لە بەشی ناوخۆیی:
1. ئەگەر كارێكی ئەنجامدا لەگەڵ دابونەریت ‌و خوڕەوشتی كۆمەڵگای ئیمەدا نەگونجێ، یان هەڵسان بە ئاژاوەنانەوە‌ و شەڕ لەناو بەشەناوخۆیی و تێكدانی ئارامی.
2. هێنان ‌و خواردنەوەی مادەی هۆشبەر‌ و كحولییەكان، یان نێرگەلە، یان چەك‌و تەقەمەنی‌و هەموو ئامێرێكی برینداركەر بۆ ناو بەشی ناوخۆیی.
3. گەیاندنی هەر زانیارییەكی نادروست بە بەشی ناوخۆیی.
4. دەستدرێژیكردن‌ و نواندنی رەفتاری نەشیا و بەرامبەر سەرپەرشتیار‌ و فەرمانبەر ‌و پۆلیس ‌و گشت كارمەندانی بەشی ناوخۆیی.
5. ئەگەر خوێندكار بە هەر هۆیەك پێشتر لە زانكۆ، یان پەیمانگا دوورخرابۆوە.
6. ئەگەر سێ‌ جارئاگاداری (إنزار) كرا بە نوسراوی فەرمی، یان سێ‌ جار غەرامە كرابێت، بە هۆی سەرپێچی، یان كەسێكی بەبێ‌ ئاگاداری ‌و رەزامەندیی بەشی ناوخۆیی لە بەشەكەی نیشتەجێ كردبێت.
7. هاتنە ژوورەوەی خوێندكار، یان كارئاسانیكردن بۆ هاتنەژوورەوەی هەركەسێك لەسەر پەرژین (سیاج)، یان هەر رێگایكی تر، جگە لە دەرگای سەرەكی، و لە كاتە رێپێدراوەكاندا. لەو حاڵەتەدا حسابی تاوانەكانی (كوشتن، دزی، رفاندن، هێنانی موادی قەدەغەكراو وەك تەقەمەنی مادەی هۆشبەر، تاد...). جگە لە بێبەشكردنی لە بەشی ناوخۆیی بەو تاوانانە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بەندی دووەم: ئەوكارانەی كە خوێندكاری لەسەر غەرامە دەكرێت، بە پێچەوانەوە بەپێی بەندی یەكەم سزا دەدرێت:
1. ئەگەر خوێندكار زیانی گەیاند بە ژوورەكەی، یان بەشەكەی، یان ئەو كەلوپەلانەی كە وەریدەگرێت.
2. گواستنەوە‌ و گۆڕینی دەرگا ‌و كەلوپەلی ژوور‌و بەشەكەی، و داكوتانی بزمار‌ و نوسین لەسەر دیوار.
3. ئەگەر ژوورەكەی، یان بەشەكەی، یان چێشتخانە‌ و تەوالێت ‌و گەرماوەكەی پیس بوو، یان نەیتوانی پاكوخاوێنی بەشەكەی رابگرێت.
بەندی سێیەم: ئەو كارانەی كە خوێندكار لەسەر ئاگاداری بۆ دەردەچێت، بە پێچەوانەوە بەپێی بەندی یەكەم سزا دەدرێت:
1. پابەندنەبوونی خوێندكار بە كاتی دیاریكراو بۆ گەڕانەوە بۆ بەشی ناوخۆیی.
2. ئەگەر خوێندكار ئەو ئامێر‌ و كەلوپەلانەی بەكارهێنان، كە زیان بە بەشی ناوخۆیی دەگەیەنن، یان كارەبا زیاد لە پێویست بەکاردەهێنن.

بەندی چوارەم: ئەو كارانەی قەدەغەیە كە خوێندكار بیكات لە ناو بەشی ناوخۆیی، بە پێچەوانەوە توشی سزا دەبێت:
1‌. هێنانی میوان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە ئەگەر فەرمانبەری زانكۆ، یان خوێندكار، یان كەسی یەكەمی خوێندكاریش بێ‌.
2‌. هێنانی تەلەفزیۆن‌ و سەتەلایت‌ و هەموو ئامێرەكانی دەنگی.

بەندی پێنجەم: ئەوكارانەی كە پێویستە خوێندكار پابەندبێ‌ پێیانەوە، بە پێچەوانەوە توشی سزا دەبێت:
1‌. كاتێك سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی خوێندكارێك لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر بگوازێتەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی، لەهەر كاتێكدا بێت‌ پێویستە خوێندكار پابەندبێ‌ پێیەوە‌ و بڕیارەكان جێبەجێ‌ بكات.
2‌. كاتێك خوێندكار دەچێتە دەرەوەی بەشی ناوخۆیی، یان گەشتی زانكۆ، پێویستە كەسوكاری ئاگاداربكاتەوە، پاشان مۆڵەت لە بەشی ناوخۆیی وەربگرێت، بە پێچەوانەوە رێگەی پێنادرێت بگەرێتەوە بۆ بەشی ناوخۆیی ‌و سزا دەدرێت.
3‌. ئەو بڕیار و رێنماییانەی كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا، یان سەرۆكایەتی زانكۆ یان ئیدارەی بەشی ناوخۆییەوە دەردەچن تایبەت بە كاروباری بەشی ناوخۆیی، ‌و سوودیان بۆ بەرژەوەندیی گشتی هەیە.

بەندی شەشەم: ئەگەر خوێندكار پابەند نەبوو بەو بەڵێننامە یان خاڵ ‌و بڕگانەی سەرەوە:
ئەوە سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی بۆی هەیە بەپێی (پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانكۆی راپەڕین)، یان یاسا ‌و بڕیارەكانی تایبەت بە بەشی ناوخۆیی، خوێندكارەكە سزابدات، یان ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكارانی بكات، بۆئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام بدرێت.
خوێندكارانی خۆشەویست پەیڕەوكردنی ئەم یاساو رێنماییانە لە پێناو كەشێكی ئارامە بۆ تۆ، بەرز ڕاگرتنی كەسایەتی و لەكەدار نەبوونی ناسنامەی تۆی شایستە بە خوێندكاری زانكۆ و ئەو ناوەندە ئەكادیمییەی كە دواتر بڕوانامەت پێدەدات، كەواتە تۆش هاوكار بە لەگەڵماندا.
فۆرمی تۆماری ئەلكترۆنی بۆ نیشتەجێكردنی خوێندكارانی بەشەناوخۆیەكان زانیاریی كەسی خوێندكار:-
‏ ناوی خوێندكار: ............
ناوی سیانی باوك:.........................
ناوی سیانی دایك:........................
‏ رەگەز:.................... ‏
‏ شوێنی لەدایكبوون:...................
‏ رێكەوتی لەدایكبوون: .../ ..../ .....
‏ ‏ باری خێزانی (حالە الزوجیە):‏..................
‏ خولیاو ئارەزوەكانی:..............................
‏ ئیشی سەربەخۆ (ئەگەر هەیبێت):........ ......
‏ لایەنی تەندروستی‌ و كەمئەندامێتی:.............

زانیاریی ناسنامەكانی ‌و شوێنی نیشتەجێبونی:
ژمارەی ناسنامەی باری كەسێتی:....................
‏ ‏ شوێنی دەرچوون:......................
‏ ‏ رێكەوتی دەرچونی:......./......./...............
‏ ‏ژمارەی رەگەزنامە:............................
‏ شوێنی دەرچوونی:.....................‏
‏ رێكەوتی دەرچونی:....../......./.........
‏ ژمارەی كارتی نیشتەجێبون:...........
‏ شوێنی دەرچوونی:.................
‏ رێكەوتی دەرچوونی:....../....../.........

‏ شوێنی نیشتەجێبونی:
‏ پارێزگا:.................
‏قەزا‏:..................
‏ ناحیە:.................
‏گەڕەك :....................
‏‏كۆڵان:................
‏خانوو:.............‏
‏ئیمەیڵ:....................................
‏ ژمارەی مۆبایل: ..........................

زانیارییە ئەكادیمییەكانی زانكۆ:-
‏ساڵی خوێندن: 2017-2018
‏جۆری خوێندن:................. ‏
كۆلێژ:..................
‏بەش:.......................
قۆناغی خوێندن:.................
‏ئەنجامی ساڵی خوێندنی پێشوو :.....................
ژمارەی پێناسی زانكۆ: ..........................
رێكەوتی دەرچوونی: ...........................

زانیاریی بەخێوكەر‌ و خزم‌ و هاوڕێكانی:
‏ناوی سیانی بەخێوكەر:....................
‏ژمارەی مۆبایلی بەخێوكەر: ...............
‏پیشەی بەخێوكەر: ...................
‏داهاتی مانگانەی: ....................
‏ئیمەیڵ (ئەگەر هەبێت): ...................................
‏شوێنی كاری:.....................
‏ ‏ناونی سیانی نزیكترین هاوڕێی لە بەشی ناوخۆیی:.......................
‏ژمارەی مۆبایل:.............................
‏ناوی هاوڕێیەكی لە شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی:..................................
‏ژمارەی مۆبایل:..........................

زانیاریی كەفیلی دەستەبەر (الكفیل الضامن):
‏ناوی سیانی:...........................
‏ناونیشان :..........................
‏گەڕەك :.................................
‏كۆلان :............................
‏خانوو:..............................
‏ نزیكترین شوێنی ناسراو :.......................
‏ژمارەی مۆبایل:........................
‏ژمارەی ناسنامەی باری كەسێتی:...............
‏تۆمار :.........................
لاپەڕە :...............................
‏ ‏ ‏ژمارەی نوسراوی پشتگیریەكەی:......................
‏ ‏ رێكەوتی نوسراوی پشتگیری:...../......./...........

خوێندكار بەرپرسە لە راستی و دروستی زانیارییەكان.

کۆلێژ و بەشەکان

  • پەروەردەی بنەڕەت

    کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).

    لەم بەشانە پێکدێت

  • زانستە مرۆڤایەتیەکان

    كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا). ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار. ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.

    لە چوار بەش پێکهاتووە

  • پەروەردە

    ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.

    پێکهاتەى کۆلێژ لە ڕووى بەشەوە

    بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە دوو بەش پێکهاتووە: زمانى (کوردى + عەرەبى)

  • پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه‌، دارستان، باخی میوه‌، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له‌ بواره‌ جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.

  • ئەندازیاری شارستانی

    كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه‌ ئه‌ندازیاران و بیناسازی له‌ ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به‌ زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه‌ ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی له‌ دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌. به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی

  • سامانی ئاژەل

    بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.

  • پەرستاری

    دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه‌ ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ بڕوات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری

  • زانست

    کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی بەیانیان

6

کۆلێژ


22

بەش

230

مامۆستا


4119

خوێندکار

ئاماری زانکۆ بۆ خوێندنی ئیواران

3

کۆلێژ


14

بەش

100

مامۆستا


1169

خوێندکار

ئەندامین

DAAD
irex

                      
erasmusmu

EURAS
IAU