مێژووی کۆلێژی

كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، له‌ ساڵی ٢٠٠٩، كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی كۆیه‌ بوو، بۆ یه‌كه‌م جار لە ڕانیە كرایەوە، كە سێ بەشی لە خۆدەگرت،‌ بریتی بوون له‌ بەشی (كوردی، عەرەبی، كۆمپیوتەرو بیركاری) كه‌ ئه‌و كات به‌ڕێز دكتۆر (باوه‌دین كریم مولود) ڕاگری كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرد و دوایی ستراكچه‌ری كۆلیژه‌كانی زانكۆكه‌مان به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ن/٤٢ ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٦/٧ و به‌ فه‌رمانی زانكۆیی ٦٢٠/٢٩/٧ ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٦/٨ داڕێژرایه‌وه‌، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كرا به‌ سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌ ژێر هەیکەلی فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، كه‌ له‌ دوو سكوڵ پێكهاتبوو:
١- سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
٢- سكوڵی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و ئه‌و كات به‌ڕێز (م. ڕزگار حاجی صاڵح)، سه‌ره‌تا وه‌كو سه‌رۆكی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت ده‌ست به‌كاربوو، دواتر به‌ڕێز (د.احمد محمود احمد) بوو به‌ سه‌رۆكی سكوڵ و دواتر به‌ فه‌رمانی زانكۆیی ژماره‌ ٧٣٠ ڕێكه‌وتی ٢٠١٣/١١/٤ سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كراوه‌ته‌ به فاكه‌ڵتیه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و له‌ فاكه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان جیابۆته‌وه‌، ساڵی ٢٠١٧ -٢٠١٨ بەڕێز پڕۆڤیسۆری یاریدەدەر (د. ئاراس عبدالرحمن ) وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەیانیان و ئێواران دەستبەکاربوو. لە ٢٠١٨-٢٠١٩ بەڕێز پڕۆڤیسۆری یاریدەدەر (د. ڕزگار حاجی صاڵح ) وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەیانیان و ئێواران دەستبەکاربووە ،کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێكی زانستی پەروەردەییە، پەیامی سەرەكی بریتیە لە ئامادەكردنی مامۆستای لێهاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی كە لە کۆلێژدا هەن، ببنە پەروەردەكارێكی باش و وانەبێژێكی سەركەوتوو. لە قوتابخانە بنەڕەتیەکان و باخچەی ساوایان و منداڵان لە داهاتودا .